دۆخەکە بەرەو ھێورکردنەوە دەچێت.
ئەم ھێرشانە ھەر بۆ ئەوە بوو کە کۆتایی بەم دۆخە بێت، ھەردووکیان بازاڕی یەکتر گەرم کرد، کە ھەریەک لەلای خۆیەوە دەیەوێت مووشتەری زیاتری ھەبێت لەناوچەکە نەک کۆتایی ھێنان بەیەکتر. نە ئەمریکا دەتوانێت ئەو بازرگانە گەورەیە بێت لەناوچەکە بەبێ ھەبوونی دوژمنێکی وەکو ئێران، نە ئێران ئەو دەوڵەتە دێوەزم و ترسێنەری ناوچەکە دەبێت بەبێ دووژمنایەتی ئەمریکا. ھەردووکیان باش شارەزایی سایکۆلۆژیایی ناوچەکەن، دەزانن چۆن سود لە دوژمنایەتی یەکتر وەربگرن.کەھەرجارێک گۆمانی کەوتە سەر دووژمنایەتی نێوانیان ئەمریکا چەند سەربازێکی خۆی دەگاتە قوربانی بۆ بەدەستھێنانی چەند بەرژەوەندیەکی گەورەتر. ئێرانیش چەند سەرکردە و گرووپە میلشیاییەکانی نزیک خۆی دەکاتە قوربانی بۆ مانەوەی دەسەلات و فراوانکردنی ھەژموونی خۆی.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه