لە سیاسەت دا بەرژەوەندی ھەمیشەیی ھەیە بەڵام دوست و دوژمنی ھەمیشەیی نیە.
سەبارەت بە کورد لە عێراق دا، ئەو شتە لە عێراق دا ڕاست و دروستە کە بۆ کورد باشە، بە واتایەکی تر ئەو حکومەتە بۆ کورد باشە کە مافەکانی کورد زامن دەکات، گرنگ نیە ئەو حکومەتە کێ بەشداری دەکات کێش بەشداری ناکات، کێ سەرۆک دەبێت کێش ئۆپۆزسیۆن دەبێت، کێ لایەنگر دەبێت و کێش دژبەر دەبێت، کێ دەمێنێتەوە و کێش دەکێشێتەوە بەڵکو ئەوەی گرنگە بۆ کورد لەو حکومەتەدا ھەموو مافەکانی گەلی کوردستان تێدا بەشداری پێبکرێن و زامن بکرێن و گەرەنتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ھەبێت کە دوای ئەوەی کە ئەوانەی حکومەت گرتە دەست پاشگەزنابنەوە لە ڕێکەوتنەکەی.
بەدرێژایی تەمەنی عێراق، کورد کێشەی لەگەڵ ھیچ شەخس و دەسەڵاتدارێکی عێراق نەبووە بەڵکو ئەوانبون کێشەیان لەگەڵ کورد ھەبوە، لەعبدلکریم قاسمی تا دەگاتە سەدام، ئەمانە ھەر کاتێک ئامادەیان دەربڕیبوایە کە گفتۆگۆبکەن لەسەر پرس و مافەکانی کورد، کورد چەند موسەیتەر و بەھێزیش بوایە ئاگربەستیان ڕادەگەیاند، چونکە ئامانجی سەرەکی کەپشت لە شۆرشی کوردی ھەبوو نەمانی شەڕبوو نەک شەڕبوو، بە ئاشتی بە مافەکانیان بگەن نەک شەڕ فروشتن و شەڕ درێژکردن، ھیچ جارێکیش کورد دەستپێشخەرنەبووە لەشەڕ بەلکو ھەر ئەوان بوون دەستپێشخەری شەڕبون لەو ڕێکەوتن و قسەکانی خۆیان پاشگەزدەبونەوە و شەڕیان بەسەر کوردەوە دەسەپاند، کوردیش ناچاردەبوون کە شەڕبکەن بۆ مانەوەی شۆناس و دەستبەبەرکردنی مافەکانی خۆیان.
لەئێستادا گرنگە بۆ کورد درێژە بەبێ لایەنی خۆی بدات، نەلە پڕوسەی سیاسی بکێشێتەوە، کە کشایەوە ئەوکات لایەنگری موقتەدا سەدر دەکات، نە بەشداری لە حکومەت بکات، بۆ ئەوەی نەبێتە لایەنگر بۆ بەرەی ھەماھەنگی. کورد دەبێت ھەم چاوەڕێ بکات کە پێشھاتەکان بەرەو کوێ دەچن، ھەم پاکێجەکی ھەبێت کە مەرجی قورسی ھەبێت کە کار گەیشتە ئەوە حکومەت پێک دەھێنرێت(کە زۆر زەحمەتە حکومەتێکی تر پێکبھێنرێت بەڵام مەحاڵ نیە)، گەر مەرجەکانی کورد وەک خۆی جێبەجێکردن گەرەنتی نێودەوڵەتیش و ھەرێمیش ھەبوو ئەوکات کورد دەتوانێت بەشداری حکومەت بکات بەبێ ئەوەی ببێتە ھۆکاری کێشەکان چونکە لەسەرەتاوە کێشەکە ھی کورد نیە بەلکو کێشەکە ھی ئەوانە. ئەوەش گرنگ نیە حکومەتی داھاتوو بەرگەی نیو چەپلە کە کەمتر لە چەپلەیەکی تەواوە سەدر نەگرێت. کورد بۆ زامنکردنی مافەکانی گەلی کوردستان بەشداری دەکات نەک لەبەر ھەڵویست و ڕکابەری توندی ئەوان بەشداری کردووە یان ناکات.
گەر بە مەرجەکانی کوردیش ڕازی نەبوون بە قورسیان زانی ئەو کات کورد لە پرۆسەی سیاسی دا با ھەر بەردەوام بێت بەلام بەشداری لەپێکھێنانی حکومەت دا نەکات. ئەوکاتیش ھەر بێ لایەنی خۆی دەپارێزێت کەبەھۆی مافەکانی خۆی بەشداری ناکات نەک ھەڵویستی شەخسێک یان فشاری وڵاتێک.
حکومەتێک بەبێ موقتەدا سەدر و ھەولێر بێت دیواری سەر بەفر کەمتر دەبێت و بە چەقەنەکردنێک دەڕۆخێتەوە. دوای کشانەوەی موقتەدا سەدر لەپرۆسەی سیاسی دا لە ئێستادا بەرەی ھەماھەنگی بۆ شەرعیەت دان بە حکومەتی خۆیان بەلێی ھەولێریان بۆ ئەوان لەنان و ئاو گرنگتردەبێت، کوردیش بەپلان و ستراتیژیەت و بەلوژیکانە دەتوانێت سودی باش لەو پێشھاتانە وەربگرێت، ھەم مەرجی خۆی بسەپێنێت بەتایبەتی ھەڵوەشاندنەوەی بڕیارە دوژمنکاریانەی دادگای فیدڕالی کە دژی ھەرێمی کوردستان دراون و ئاسایکردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانیەکان بەپێی دەستور.
ئەوەی بۆ کورد گرنگە حیزبەکانی کوردی یەکگرتوو و یەک گۆتار یەک ھەڵویستی ھەبێت، بە بەشداریکردن و بەشدارینەکردن لە حکومەت پێکەوەبن، بڕیاریان دژی ھیچ لایەن و شەخسێک نەبێت لەسەر حسابی شەخس لایەنێکی تر، بەڵکو بڕیاریان بڕیارێکی کوردستانی بێت بو بەرژەوەندی و دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی کوردستان بێت.
وەڵام بدەوه