لێدانی ژێرخانی وزە پەرەسەندنێکی ترسناکە
لێدان لە بنکەی غازی کۆرمۆر درێژکراوەی پیلانێکی ئیقلیمیە بۆ سێ ئامانج:
⁃ لێدان لە ئابوری و سەرچاوەی وزەی غاز لەلایەن هێزە میلیشیا بەکرێ گیراوەکانی سەربە بەرەی مقاوەمە. بەو پێیەی ئێران هەوڵ ئەدات وەک جێگرەوەیەکی سەرەکی دابین کردنی غازی ئەورووپا، رۆڵی هەبێ لە رووداوەکاندا و هاوکێشە ستراتیژی و ئابوریەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەلای ئەودا بشکێنەوەو نەکەوێتە پەراوێزەوە.
⁃ لێدان لە ژێرخانی ئابوری و هەڵتەکاندنی سەرچاوەی دابین کردنی وزەو ئاڵۆزکردنی دۆخی هەرێم تە ئەو ئاستەی بەرەی مقاوەمە بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی ئێران، مۆڵەتی پێ دراوە.
⁃ لە پاڵ دابین نەکردنی موچەوبودجەو شایستە داراییەکانی هەرێم لە لایەن حکومەتی ئیتیحادیەوە، دروست کردنی دڵەراوکێ و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندنە لە هەرێم.
ئەوەی لە ئێستادا لە سەر تەختەی شانۆی ململانێکانی نێوان ئێران و ئەمریکادا بە ئاشکرا هەستی پێدەکرێ، گواستنەوەی کێرڤی ململانێکانە بۆ عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی. تا دۆخەکە ئاڵۆزتر و گرژتر بێ، لە قازانجی ئێران و هێزە پرۆکسیەکانی ( بەکرێگیراو) سەربە بەرەی مقاوەمەدایە.
وەڵام بدەوه