ئێران و ھەولێر!
ئیسلام ئەوکاتە شەڕ دەکات کە شەڕ لەسەری دەسەپێنرێت، شەڕەکەش لەپێناو نەمانی شەڕە، لە ئیسلام دا ھەمیشە پەیامی ئاشتی پێش پەیامی شەڕ بووە، کەچی ئێران لەنێوان شەڕ و ئاشتی شەڕ ھەڵدەبژێردرێت، پەیامی ئاشتی ئێرانیش بۆ ئەوەیە کەخۆی ئامادەبکات بۆ شەڕێکی گەورەتر، بە شەڕەوە ھات ٤٥ ساڵیشە شەڕ دەکات، ھەموو وڵاتانی ئیسلامیش ھێندەی ئێران نە شەڕی کردووە نە خەڵکی کۆشتووە نە موسلمانی بە کۆشتن داوە، کۆماری ئیسلامی ئێران زیاتر وڵاتانی ئیسلامی بە دوژمن و نەیاری خۆی دەزانێت تا وڵاتانی نا ئیسلامی، کە ناڕاستەوخۆ بۆ ئەوە ھات وڵاتانی ئیسلامی لاوازبکات، کەزیاتر لە ٩٠٪ موسلمانانی جیھان بەناموسلمان دەزانێت.ھەموویان بەچەوت و کافر دەزانێت خۆی نەبێت بە ڕاست و موسلمان دەزانێت!
کۆماری ئیسلام ئێران خاکی ھەموو وڵاتێکی ئیسلامی بەکاردێنێت بۆ ئەوەی ئاگری شەڕەکە نەگاتە وڵاتەکەی، ھەر لە ڕۆژی یەکەمەوە کە شۆرش کرد شەر بە ئیسلام دەکات نەک شەڕ بۆ ئیسلام دەکات. کۆماری ئیسلامی ئێران ئیسلام بەھەموو مەزھەبەکانە بە شافعی و حەنەفی و مالکی و حەنبەلی قوربانی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەکات. لە ئیسلام دا کۆشتنێ مرۆڤێک بەبێ تاوان گوناحی گەورترە لە خرابکردنی كەعبە و سوتاندنی مزگەوت، کەچی ئێران زۆر بە ئاسانی لە ژێر پەردەی ئیسلام مرۆڤی بێ تاوان دەکۆژێت. لە ئیسلام دا تومەت دروستکردن بۆ کەسێکی بێتاوان گوناحی ھێندەی چیایی ئوحود گەورەیە کەچی ئێران بۆ شەرعیەت دان بە تاوانەکانی خۆی زۆر بە ئاسانی کەسی بێ تاوان تاوانبار دەکات. لە ئیسلام دا منداڵ ھیچ شتێکی لەسەر نیە بەبێ لێپرسین دەچێتە بەھەشت کەچی ئێران بە ھەزاران مناڵی کەخودا لێپرسین لەگەڵ ناکات دەکۆژێت و شانازیش پێوە دەکات.
لە ڕوانگەی ئیسلامەوە شەھیدکردنی پێشرەو دزەیی بە ھەموو شێوەیەک گوناحی ھێندە گەورەبوو، کە کەمتر نیە لە شەھیدکردنی 70 موسلمان کە لە شەڕی «ئوحود» دا شەھید کران،(باسی پلەبەرزی شەھیدی ناکەم باسی گۆناحەکە دەکەم) کە ئەوەی ئێران کردی پێشرەو دزەیی و مناڵەکەی بەبێ تاوان و بەبێ ھیچ بەڵگەیەک بە دڕەندەترین شێوە شەھیدکران.
لە سەردەمی حوکمڕانی ئیسلام کاتێک کەسێکی بێگۆناح بەدەستی چەند کەسێک کۆژرا خەلیفەی ئیسلام عومەری کوری خەتاب فەرمووی ھەمویان بکۆژن، سوێندیش بە خودای گەورە خوارد وتی گەر ئەم باژێرە ھەموو دەستی لەم تاوانەدا ھەبێت کە کۆشتنی مرۆڤێکی بێ تاوان بوو ھەموو خەڵکی باژێرەکە دەکۆژم. ئەوجا ھەر لە ڕوانگەی ئیسلامەوە گەر ڕاست ئێران ئیسلام پەیرەو دەکات دەبێت ھەمو ئەو کەسانەی دەستیان لە شەھیدکردنی پێشرەو دزەیی ھەیە بکۆژن کە بەرزترین ئاستی باڵا بڕیاری لێ دراوە، بەڵام چونکە شەڕ بە ئیسلام دەکەن نەک ھەر ناکۆژن بەڵکو شانازیش بە تاوانی خۆیان دەکەن، کە شانازییان ئەوەیە مناڵێكی ھێشتا تەمەنی نەبووە یەک ساڵ شەھیدکردووە.
ئەوجا شەڕی ئێران شەڕی ئیسلام نیە لە دژی موسادی ئیسرائیلی کە ھەولێر پێ تاوانبار دەکات، بەڵکو شەڕی ئێران شەڕی فڕاوانکردنی ھەژموونی خۆیەتی، کە ھەر شوێنێک نەچێتە ژێر ھەژموونی شەڕ پێ دەفرۆشێت مووشەکی بۆ دەنێرێت، کە ھەولێر تاکە شوێنە لە ھەموو ناوچەکە بەھیچ شێوەیەک تەسلیم نەبووە و نەچووە ژێر ھەژموونی ئێرانی ئیسلامی. ھەولێر خاوەنی بڕیاری سەربەخۆیی خۆیەتی، کە پەیامی پشت مووشەکەکانی ئێران ئەوەبوو کە لە تارانەوە بڕیار لەسەر چارەنۆسی ھەولێر بدرێت، کە ھەولێریش بڕیاری کوردستانی پراکتیزەدەکات نەک بڕیاری تارانی نە ھیچ بڕیارێکی دیکە. لە کۆتایی دا نە بڕینی بوودجە و نە مووشەک و نە درۆن نە لەشکەرکێشی نەھیچ شتێک ھەولێر تەسلیمی بڕیاری تاریک پەرستان ناکات، ھەولێ ھەر ھەولێری کوردستانی دەمێنێتەوە.
#HogirNerwayi
وەڵام بدەوه