Kurdistan Press - شەھیدکردنی پێشرەو دزەیی لە ڕوانگەی ئیسلامەوە شەھیدکردنی پێشرەو دزەیی لە ڕوانگەی ئیسلامەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەھیدکردنی پێشرەو دزەیی لە ڕوانگەی ئیسلامەوە

شەھیدکردنی پێشرەو دزەیی لە ڕوانگەی ئیسلامەوە. 

کۆماری ئیسلام ئێران لە جیاتی ئەوەی شەڕ لەتاران بکات شەڕ لە عێراق و سوریا و یەمەن و غەز*زە دەکات، خاکی ھەموو وڵاتێک بەکاردێنێت بۆ ئەوەی ئاگری شەڕەکە نەگاتە وڵاتەکەی، ھەر لە ڕۆژی یەکەمەوە کە شۆرش کرد شەر بە ئیسلام دەکات نەک شەڕ بۆ ئیسلام دەکات. کۆماری ئیسلامی ئێران ئیسلام بەھەموو مەزھەبەکانەوە  بە شافعی و حەنەفی و مالکی و حەنبەلی قوربانی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەکات، لە  ئیسلام دا کۆشتنی مرۆڤێک بەبێ تاوان گوناحی گەورترە لە خرابکردنی كەعبە و سوتاندنی مزگەوت، کەچی ئێران زۆر بە ئاسانی لە ژێر پەردەی ئیسلام مرۆڤی بێ تاوان دەکۆژێت. لە ئیسلام دا تومەت دروستکردن بۆ کەسێکی بێتاوان گوناحی ھێندەی چیایی ئوحود گەورەیە کەچی ئێران بۆ شەرعیەت دان بە تاوانەکانی خۆی زۆر بە ئاسانی کەسی بێ تاوان تاوانبار دەکات.  لە ئیسلام منداڵ ھیچ شتێکی لەسەر نیە بەبێ لێپرسین دەچێتە بەھەشت کەچی ئێران بە ھەزاران مناڵی کەخودا بە گەورەیی خۆی لێپرسین لەگەڵ ناکات دەکۆژێت و شانازیش پێوە دەکات. 

لە ڕوانگەی ئیسلامەوە شەھیدکردنی پێشرەو دزەیی بە ھەموو شێوەیەک گوناحی ھێندە گەورەبوو، کە کەمتر نیە لە شەھیدکردنی 70 موسلمان کە لە شەڕی «ئوحود» دا کۆژران، کە ئەوەی ئێران کردی پێشرەو دزەیی و مناڵەکەی بەبێ تاوان و بەبێ ھیچ بەڵگەیەک بە دڕەندەترین شێوە شەھیدکران.لە سەردەمی حوکمڕانی ئیسلام کاتێک کەسێکی بێگۆناح بەدەستی چەند کەسێک کۆژرا خەلیفەی ئیسلام عومەری کوڕی خەتاب فەرمووی ھەمویان بکۆژن، سوێندیش بە خودای گەورە خوارد    وتی گەر ھەموو باژێرەکە دەستی لەم تاوانەدا بێت ھەموو خەڵکی باژێرەکە دەکۆژم.  

ئەوجا ھەر لە ڕوانگەی ئیسلامەوە گەر ڕاست ئێران ئیسلام پەیرەو دەکات دەبێت ھەموو ئەو کەسانەی دەستیان لە شەھیدکردنی پێشرەو دزەیی ھەیە بکۆژن کە بەرزترین ئاستی باڵا بڕیاری لێ دراوە، بەڵام چونکە شەڕ بە ئیسلام دەکەن نەک ھەر ناکۆژن بەڵکو شانازیش بە تاوانی خۆیان دەکەن، کە شانازییان ئەوەیە مناڵێكی ھێشتا تەمەنی نەبووە یەک ساڵ شەھیدکردووە، لەکۆتایی دا لە ھەموو یاساکانی مرۆڤ و ھەموو ئاینەکانیش ئەوەی ئێران کردی گەورەترین تاوان بوو لێخۆشبوون بۆ نیە ئەبێت بگات بە سزای خۆی.

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه