دروست کردنی نەوەیەکی نەخوێندەوار
بێگومان دوکەڵی ئەو بایکۆت کردنەی پرۆسەی خوێندن لە دەڤەری سلێمانی بە پلەی یەک دەچێتە چاوی ئەو قوتابیانەی بوونەتە بارمتە بەدەست چەندین تەوژم و ئاڕاستەی سیاسی و بەرژەوەند خوازەوە.
هەندێ هێزو بزاڤی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ژێر پەردەو ناوی خەمی گشتیەوە تەنیا سەرقاڵی خۆڵ کردنە چاوی خەڵکین و بەکردار تەنانەت دارێکیان نەخستۆتە سەر بەردێک بۆ بەشداری کردن لە دۆزینەوەی چارەسەربۆ کێشەو گرفتەکانی کۆمەڵگا. نەحکومەتی هەرێم و نە دامەزراوە فەرهەنگی و پەروەردەییەکان دەستەوەستان نەبوونە لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرکردنی پرسە گەرموگوڕەکانی کۆمەڵگاوە.
بایکوت کردنی هەر پرۆسەیەک نەخاسمە پەروەردە، ئاوکردنە ئاشی ئەو هێزانەیە خەون بە وێرانیەوە دەبینن، نەک ئاوەدانی و سوک کردنی باری گران و قورسی سەر شانی هاوڵاتیان.
وەڵام بدەوه