بەڵام ئیدارەی سلێمانی سەلماندیان نەک هەرلە سیاسەت و هونەر کڵۆڵن و هیچی لێ نازانن، بەڵکو ئەوەی هونەرو رۆحی خزمەت و سیاسەت و جوانیشە دەیسڕنەوە.
ئەو بەڵایەی ئیدارەی سلێمانی و روونتر یەکێتی نیشتیمانی بەسەر پارێزگای سلێمانیدا هێناویانە لە فشارو مەینەتی و پارەشاردنەوەو داهات دزین، لەهەر شوێنێکی تری ئەم جیهانە بکرایە، خەڵکی شار، ئیدارەیان بەسەر دەسەڵاتدارو حوکمڕانانی شاردا وێران دەکرد و خاکەکەشیان ئەکردە توورەگەوە.
بەڵام سەبرو خۆراگری خەڵکی گەرمیان و سلێمانی تا ئێرە جێگەی تەقدیرو بەهەند وەرگرتنە. ئەمان دەیانتوانی و دەتوانن دۆخەکە لە ئیدارەو فرەکوێخاکانی پارێزگای سلێمانی ئەوەندە ناخۆش بکەن، جارێکیتر روویان نەبێ باسی لامەرکەزیەت یا گەڕانەوە بۆ باوەشی بەغدا بکەن.
حوکمڕانە بێ باکەکانی زۆنی رەنگاڵە واباشترە رێگەی چاکەو عەقڵانیەت بگرنە بەر و چیتر یاری بە هەست و سۆزو کەرامەت و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانەوە نەکەن، ئەگینا نە مێژوو و نە بکەرانی مێژوو ئەمجارە رەحمیان پێ ناکەن و دەیانکەن بە پەندو عیبرەت.
وەڵام بدەوه