مەبەستی شاراوەی پەکەکە لەو گرژی و ئاڵۆزیەی لە سنووری دەڤەری شنگال نایەوە، تێوەگلانی سوپای عێراق و دواتر ڕادەست کردنی شوێنەکانیان بوو بە سوپای عێراق.
گرژی و ئاڵۆزی لەهەر شوێنێک روویدا، ئەوە بێ سێودوو دەستی پەکەکەی تێدایە. ئەم گرووپە خوویانبە گێرەشێوێنی و ئاژاوەگێڕیەوە گرتووەو بەشێکی دانەبڕاوە لە ئایدیاو دونیابینیە تەسکەکەیانەوە.
ئەم گرووپە بە گرتنەبەری سیاسەتی کەڵەگایی و خۆ بە گەورەزانین و داگیرکاری و حیساب نەکردن بۆ حکومەتی هەرێم و دامودەزگا یاساییەکانەوە، زیاتر لە سی ساڵە بۆتە سەرئێشەیەکی ئەبەدی بۆ هەرێم و هاونیشتیمانیانی گوندو ئاواییە دوورە دەستەکانەوە.
رێگریەکانی پەکەکە لە ئاوەدان کردنەوەی گوندەکان و سیاسەتی پەیرەوکراوی تاکڕەوانەو زۆردارەکی پەکەکە لە هیچ کەس و لایەنێک شاراوەنیە.
ئەم گرووپە ئێستاشی لەگەڵدابێ دارێکیان نەخستۆتە سەر بەردێک بۆ کوردو دۆزە رەواکەی و بە پێچەوانە بوونەتە بەربەست و کۆسپێکی گەورە لەبەردەم چارەسەری سیاسیانەی دۆزی کورد لە باکورو ئاستەنگ نانەوەو سەرئێشە بۆ هەرێمی کوردستان بە گشتی و دۆخی ئاسایش و تەناهی بە تایبەتی.
وەڵام بدەوه