Kurdistan Press - کوشتنی گەنجێکیش لەسەر کۆمێنتێک ناتانھێنێتە قـسە کوشتنی گەنجێکیش لەسەر کۆمێنتێک ناتانھێنێتە قـسە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کوشتنی گەنجێکیش لەسەر کۆمێنتێک ناتانھێنێتە قـسە

نوسینی : ھۆگر نێروەیی

لە ھەولێر ڕەشەبایەک پەنجەری ماڵێک بەرباتەوە بەخەتای پارتی دەزانن، کەچی گەنجێکی حەڤدە ساڵی لەسەر کۆمێنتێک لە چەمچەماڵ کوژراوە، ڕۆشنبیرانی سلێمانی، ڕاکردوەکانی باکوری کوردستان، کەمپ چیەکانی بارەگا و گرد و مەڵبەند و چاڤیلاند، کەناڵ و میدیا و تۆپخانەکان،دەرکراوەکان و پەرلەمانتارە شکست خواردوەکان، ئیسلامی سیاسی، شاعیرە بندیوار و موچە بڕاوەکانی نایاسایی، نوسەر و قەڵەم فرۆشراوان کەبەپارە مەرەکەبی قەڵەمەکانیان پڕدەکرێن مێشی ھەولێر دەکەنە گامێش دەکەونە دەھۆڵ کوتان بەمانگ و ساڵ ناوەستن، لەسلێمانیش مێش میوانیان نیە گەر ھەرچی ڕوبدات داری دەھۆڵەکە ون ئەکەن! جورئەتیان نیە لێوی خوارەوە لەسەرەوە بدەن لەسەر ئەم گەنجەی لەسەر کۆمێنتێک کوژراوە. 

لە ھەولێر ڕۆژنامەنوسێک یان کادرێک یان ھەر کەسێک ئەلف و بێیەک لەسیاسەت بزانێت لەسەر جێگای خۆشی بمرێت قیژە قیژو ھاواری کەناڵ و میدیا و بەناو نوسەر و پەرلەمانتار و شاعیرەکانی سلێمانی دەگاتە حەوت تەبەقەی ئاسمان کەتەنھا عەلی باپیر لەخەودا گەیشتۆتە حەوت تەبەقەی ئاسمان، 
دوو دراوسێ بەشەڕ بێن بەخەتایی پارتی دەزانن، باران نەبارێت دەڵێن خودا دەرگای ڕەحمەتی لەئێمە گرتووە بەھۆی ستەمکاری حکومەتی ھەولێر، لافاو کارەساتێکی سروشتی 
یە بەغەزەبی خودای دەزانن بۆ سەر میللەت بەھۆکاری حکومەتی ستەمکاری ھەولێر!   

کەچی گەنجێک لەبەھاری تەمەنی خۆی دا کەتەنھا تەمەنی حەڤدە ساڵە لەسەر کۆمێنتێک لای ئاسایشی یەکێتی کوژراوە ئەمانە فزەیان لێوە نایات دەمیان ناکرێتەوە، مات و بێدەنگ دەبن قەد ناجوڵێنرێن و نایەنە دەنگ، لەسەنتەری شاری سلێمانی ھێزەکانی حیزبی دەسەڵاتدار دەکەونە سەنگەرگرتن بەرامبەر یەکتر کوڕی خەڵک بەکوشت دەدەن کەچی ھەر ئەمانە نایەنە دەنگ، ڕۆژنامەنوس بەژن و مناڵەوە تیرۆر دەکرێن لەناو جەرگی سلێمانی ھەرنایەنە دەنگ، لەڕکابەری سەر پۆست و دەسەڵات ھێز و چەکی خۆیان نمایش دەکەن یەکیان لە گرد ئەوی تر لە ھوتێل کەچی ھەر نایەنە دەنگ جورئەت ناکەن ھەر بڵێن لەل! 

زۆربەی خەڵکی سلێمانی بەھۆی لافاوی سەربازی و سیاسی و ئەو جەنگەڵستانەی لەناو سەنتەری شار دروست کراوە نە شەو شەوە نەڕۆژ ڕۆژە  ڕایان کردوە کرێچین لە ھەولێر، کە سلێمانی پڕ بووە بەسەربازگەی سەربازی لەنیوە شەو خەڵک بە دەنگی گولەی دۆشکە و بیکەیسی خەبەریان دەبێتەوە، ڕۆژ کە خەبەریان دەبێتەوە کارەسات و قەیرانێک بەسەریان ھاتوە! 
سلێمانی ھەموو ڕۆژ و مانگ و وەرز و ساڵ غەرق بووە  لە نێوان لافاوی سەربازی و  سیاسی کە شەخس و حیزبەکانی سلێمانی  بۆ ڕکابەری کردنی دەسەڵات و تاپۆکردنی گرد و کۆمپانیا زەبەڵاحەکان دەیخولقێنن، شار پڕبوە لەزبڵ و خاشاک خانەنشین لەسرەی موچەدا گیانیان دەسپێرن، سوکایەتی نەما بە موچەخۆر نەکرێت، پاڵیان پێوە دەنێن لە زەویان دەدەن، مامۆستای ئاینی تێر شەق دەکەن پۆستاڵە ڕەشەکانیان لەسەر سنگیان دادەنێن کەچی ئەمانەی  ئاراستەی دەمیان ھەر لە ھەولێرە بۆ سلێمانی دەمیان تەڵەی تەقیوە مات و بێدەنگ کراون، ویژدانیان قەت ناجوڵێنرێت! 

ئەو گەنجە حەڤدە ساڵیە گەر لە ھەولێر بکوژرایە حەڤدە ھەزار ساڵی تر باسیان دەکرد بەڵام لە سلێمانی نەک ھەر حەوت چرکە بەڵکو چاوی خۆیان کوێر کردوە، زمانیان ڵاڵکردوە، گوێیان کەڕ کردوە بۆ ئەوەی ئەم ڕووداوە نەبینن، نەیبیستن، نەلە سەری قسە بکەن!
ئەمانە غولامی غولەمەکانن، کۆنترۆڵیان بەدەستی ھەندێکی ترە لەیەک سەرچاوە ئاراستە دەکرێن، ھەر کە دوگمەی کۆنترۆڵیان داگیرساند ھەموویان بەیەکەوە دەمیان دەکرێتەوە لەیەک ئاواز دەخوێنن بێدەنگ نابن تا دوگمەی بێدەنگ کردنیان دانەگیرسێنن لای خاوەنەکانیان. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه