Kurdistan Press - گەر مامۆستا عومەری دارەتوو لە بازگەیەکی هەولێر لێی دراباو رێی لێگیرابا گەر مامۆستا عومەری دارەتوو لە بازگەیەکی هەولێر لێی دراباو رێی لێگیرابا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گەر مامۆستا عومەری دارەتوو لە بازگەیەکی هەولێر لێی دراباو رێی لێگیرابا

هەرچی نووسەرو زڕەنووسەرو کۆلکەنووسەرو بەچکە نووسەرو دەم بە هەراشە دەهاتە سەرخەت. 
هەرچی هەرچی و پەرچی  دەم رووت و گەجەروگوجەرو بە ناو روناکبیرو تاریکبیرو قەڵەم بەدەست و قەڵەم فرۆشی بەرسێبەرو سەر دیوارو بن دیوارو خوێنەوارو  کۆلکە خوێنەوارو نەخوێنەوارە دەنگی ناڕەزایەتی هەڵیەبڕی و عەرش و عروشی سۆشیال مێدیای وێران دەکرد.

هەرچی توتی و باڵندەی بە جیکە جیک و ئینس و جنی باش و خراپی ئەمبەر و ئەوبەرە،  کەمپینی ناڕەزایەتی دروست ئەکرد و لە بوق و کەرەنایان ئەدا،  ئەی هاوار فریای مامۆستایانی ئایینی و ئازادی و مافی مرۆڤ کەون. 

 مەریوان و ڕێبین، هوشیار و کامیار، شەریف و رەئووف، غالب و  تاڵب، ئارێز و پەرێز، کارزان و ڕێزان، شیرین و  پەروین، زانا و هانا، ئەحمەد و مەحموود، سەرکەوت و شەوکەت، حامید و جاهید، شێرکۆ و سەرکۆ هەر یەکەو دووسێ وتار و  لێدوان و لایڤی ئاگرینیان دەنووسی و بڵاو دەکردەوە…ئیتر ئەوەی ئیسلامی و عەلمانیە لەو فەیسبووکە دەردەکەوتەوە. 

ئەوەی خاوەن بروانامەو  زمانی شڕو مامۆستای جنێوفرۆشیە بەر دەبووە گیانی حزب  ( پارتی) و حکومت. 

دواتر لەبەردەم نووسینگەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆپیشاندان و مانگرتن و هەڵمەت و کەمپەینی دژی پارتی و حکومەتی هەرێمیان رێک دەخست. 

لە شارو شەقامەکانی ئەوروپا گرد دەبوونەوەو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و کەشوهەوایان لێ ئاگادار دەکردەوەو بەیان نامەیان بە چوارسەت زمانی دونیا بڵاودەکردەوە. 

هەرچی فس فس پاڵەوانە هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی دەکرد. 

ئای چەند قێزەوەنە ئەم پارادۆکسە لە رەفتارکردنە…

ئای چەند شەرمهێنەرە ئەم دوو رووییە…

ئای چەند ناشرینە ئەم بێدەنگیەی بەرامبەر لێدان و تێهەڵدان لە مامۆستایەکی ئایینی لەو دیو سنووری دێگەڵە بینرا و کەس نقەی لێوە نەهات..

کاتێک بکەرەکان جیاوازان، زمانی ئاخاوتنەکانیش جیاواز دەبن…ئەوەیە لوتکەی ریاکاری و چەقی نیفاق و دوو روویی لە هەڵوێست  نواندن و هەڵبڕینی دەنگی ناڕەزایەتی…

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه