Kurdistan Press - حەقە یەکێتیە دڵسۆزەکان بێدەنگی بشکێنن و چیتر ئەم دۆخە قەبوڵ نەکەن حەقە یەکێتیە دڵسۆزەکان بێدەنگی بشکێنن و چیتر ئەم دۆخە قەبوڵ نەکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حەقە یەکێتیە دڵسۆزەکان بێدەنگی بشکێنن و چیتر ئەم دۆخە قەبوڵ نەکەن

خووی عینادی و ئەنانیەتی سیاسیەکانی هەرەمی دەسەڵاتی یەکێتی تادێ دۆخی هەرێمی کوردستان بەرەو نادیارو فەزای نامتمانەییەوە دەبات. 

ئەو فەزاسیاسیە ژەهراویەی سەرکردەباڵاکانی یەکێتی خولقاندوویانە تا دێ کاریگەریە خراپەکانی بەسەر بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئاستی متمانەی هاوڵاتیان بەگشتی و پارێزگای سلێمانی بەگشتی دەردەکەوێت. 

سەرکردەکانی  ئێستای یەکێتی نەک دۆخی یەکێتیان نەگەڕاندەوە بۆ سەردەمی رەحمەتی مام جەلال، بەڵکو رۆژ بەرۆژیش زیاتر لە درووشم و پایەم و رۆحیەت و نەفەسی مام جەلال و یەکێتیەکەی سەردەمی ئەو، دوور دەکەونەوەو لە جەماوەر و کۆمەڵگا دادەبڕێن و مەفهومی سازان و پێکەوەژیان و ئارامی سیاسی پوچەڵ دەکەنەوە. 

پرسیارەکە ئەمەیە:
بۆچی یەکێتیە رەسەنەکان و دڵسۆزان و هاوڕێ و هاوسەنگەرە ڕاستەقینە شۆڕشگێڕەکانی  مام جەلال لەم دۆخەی سەرکردایەتیە تەسکبینەکەی ئێستا بەسەر یەکێتیدا هێناویەتی بێدەنگن؟

بۆچی دڵسۆزانی یەکێتی و خەمخۆرانی یەکڕیزی و مام جەلال کەوتوونەتە پەراوێزەوەو دەنگی ناڕەزایەتی و نیگەرانی لە دۆخی یەکێتی و شێوازی ئیدارەدانی حزب و  بەشداری کردن لە حکومەت و ئیدارەکردنی پارێزگای سلێمانی هەڵنابڕن و ناهێنە مەیدان؟ 

بۆچی یەکێتیەنیشتیمان پەروەرە پاکەکان سنوورێک بۆ ئەم هەموو ملهوڕیەی سەرکردایەتی دانانێن و قەبوڵی ئەوەدەکەن رابردوو و مێژووی خەبات و تێکۆشانی ئەوانیش بخرێتە ژێر پرسیارەوە؟ 

ئەو شێوازە مامەڵەکردنەی سەرکردایەتی یەکێتی لەگەڵ  حکومەتی هەرێم و شاری سلێمانی  بەگشتی و تەنگ پێ هەڵچنینی خانەنشین و سەرمایەدارو هاوڵاتیانی ئەم پارێزگایە بە تایبەتی، بۆ واناکات دلسۆزانی ڕاستەقینەی پەراوێزخراوی یەکێتی بێنەدەنگ و بێدەنگی بشکێنن و دەنگی نارەزایەتی هەڵبڕن؟

گەر ئەندام و هەواداران و بنکە جەماوەریەکەی یەکێتی بە تەنگ هەرێمی کوردستان و  هاونیشتیمانیان و ئاییندەی یەکێتی و شکۆیەوەن، حەقە  چیتر ئەو دۆخە نەخوازراوە ناخۆشەی سەرانی یەکێتی بەسەر حزب و پارێزگای سلێمانیدا هیناویانە، قەبوڵ نەکەن و سنوورێک بۆ ئەم جۆرە مامەڵە و رەفتارە مافیائاسایەی سەرانی ئێستای یەکێتی دابنێن و بەرژوەندی باڵای گەل بخەنە سەرووی بەرژەوەندی تەسکی گرووپێکی عینادو سەرڕۆی تەسکبینی هەرەمی دەسەڵاتی یەکێتیەوەو  دووبارە متمانەی گەل بەدەست بهێننەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا