Kurdistan Press - ئاژاوەنانەوە لە شنگال خزمەت بە شەنگالیەکان ناکات ئاژاوەنانەوە لە شنگال خزمەت بە شەنگالیەکان ناکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاژاوەنانەوە لە شنگال خزمەت بە شەنگالیەکان ناکات

ئێستا وای لێهاتووە دەستێوەردانە بەردەوامەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بۆ هەموو هاوڵاتیان سەلمێنراوە. 

ئاشکرایە پەکەکە لە ئاژاوەگێڕی و تێکدانی دۆخی هەرێمی کوردستان و بیانوودانە دەست لەشکەرکێشیەکانی وڵاتانی ئیقلیمی زیاتر، گشت ئەرکێکی شۆڕشگێڕی لەخۆی داماڵیوە. 

پەکەکە لە بزووتنەوەیەکی جەماوەری  چوست و چالاکی فرە رەهەندی هەشتاکانەوە ئێستاکە بچووک بووەتەوە بۆ گرووپێکی تەسکبیری داردەستی دەزگا موخابەراتیەکانی بێگانەوە. 

دوای ئەوەی لە کوردستانی باکور و تەنانەت لە ئەورووپاش لە رووی بنکەی جەماوەری و چالاکی سیاسی و سەربازیەوە لە هەڵکشانەوە تووشی داکشان و نشوست و پاشەکشەیەکی بەرچاوبووەوە، ئێستاکە کاروپیشەی بۆتە ئاژاوەنانەوەو کەڵەگایی و فشار خستنەسەر هاونیشتیمانیان و کردەی قێزەوەنی سەرانە سەندن لە خەڵکی باشوری کوردستانەوە. 

زیاد لەمەش پەکەکە بۆتە هۆکاری ئاوەدان نەکردنەوەی گوندو ئاواییە لاتەریک و دوورەدەستەکان و رێگری گرتن  لە گەیشتنی دەستی خزمەتگوزاری حکومەتی هەرێم بۆ ئەو ناوچانەی دوورە دەستن و کەوتوونەتە ژێر نفوزو داگیرکاری پەکەکەوە. 

دوا داهێنانی ئەم تاقمە گێرەشێوێنەش نانەوەی ئاژاوەو تێکدانی دۆخی ئاسایش و لەباربردنی  هەلومەرجەکانی ژیان و گوزەرانی دانیشتوانی شەنگال و رووبەرووبوونەوەی چەکداریە لەگەڵ ئەو هێزولایەنانەی دەیانەوێ حوکمی یاسا لە شەنگال بچەسپێنن. 

هەرچەندە کورتبینی پەکەکە رێگرە لەوەی سەرکردەکانی ئەم گرووپە بە خۆیان و هەڵسوکەوت و سیاسەتەکانیاندا بچنەوە، لێ ئەگەر ئەمان تۆزقاڵێک هەستی نەتەوایەتی و بەرپرسیارەتیان هەبووایە، وازیان لە هەرێمی کوردستان و ئەزیەت و ئازاردانی هاوڵاتیان دەهێناو دەستیان لە تەخەی هەرێم بەردەدا و رووبەری چالاکیەکانیان بۆ باکور دەگواستەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا