Kurdistan Press - لەوەتەی پێشمەرگە دروستبوە، سێ مین پێوە تەقییەوە، مینی سەدام، مینی داعش، مینی پەکەکە لەوەتەی پێشمەرگە دروستبوە، سێ مین پێوە تەقییەوە، مینی سەدام، مینی داعش، مینی پەکەکە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەوەتەی پێشمەرگە دروستبوە، سێ مین پێوە تەقییەوە، مینی سەدام، مینی داعش، مینی پەکەکە

نوسینی : ھۆگر نێروەیی

ئەو مینانەی پەکەکە لە سنوری ئامێدی تەواوی ئەو سنورانەی لە ژێر دەسەڵاتی خۆی دادەنێت جارێک بیستوتە بە میتی تورکیا یان  بەنەیارێکی کوردەوە بتەقێت نەک نەتەقیەوە بەڵکو ھەرگیزیش نابیستی پێیان بتەقێتەوە، مینی پەکەکە زۆر زیرەکە ھەرگیز بە میت و ئارتێشی تورکیا ناتەقێتەوە بەڵکو ئەو مینانە تەنھا بەخەڵکی سڤیل بەتایبەتی بە کورد و پێشمەرگە دەتەقێتەوە. کە ئەمە دەڕخەی ئەو ڕاستیەیە کە پەکەکە ئەو مینانە بۆ میت و ئارتێشی تورکیا دانانێت بەڵکو ڕێک ئامانجیان پێشمەرگەیە ئەو مینانە بۆ کورد دادەنێت.

زیرەکی مینی پەکەکە لە تایبەتمەندی ناسینەوەی دەمو چاوی موبایلی زیرەکی «apple» پێشکەوتوترە، ڕەمزی سەر شاشەی apple تەنھا بە دەم و چاوی خاوەنەکەی دەکرێتەوە، مینی پەکەکەش تەنھا بەئەوانە دەتەقێتەوە کە ئامانجیانە ھەرگیز بە خاوەنی خۆیان ناتەقێتەوە! پەکەکە باش دەزانێت ئارتێشی تورکیا ھەموو تەکنەلۆجیای سەردەم لەبەردەست دایە، ھیچ مینێکی ئەوان نیە بتوانێ لەئامیرەکانی ئەوان دا نەخوێنرێتەوە، بە ئاسانی بە دووری چەند مەتری زۆر پۆچەڵدەکەنەوە، بە بێ ترس ئەو ڕێگایە تێدەپەڕێنن داگیری دەکەن، بەڵام ئەوە خەڵکی سڤیلە کە کوردن دەبێتە قوربانی ئەو مینانەکە چەند جاریش بوینە قوربانی، ھەروەھا پێشمەرگەیە کە تەکنەلۆجیای زۆر باش و پێشکەوتوو لە بەردەست نیە کە زۆر جار مینی پەکەکە بەسەیارەکانی پێشمەرگە تەقییەوە و شەھیدکردوون.

لەوەتەی پێشمەرگە دروستبوە، سێ مین پێوە تەقییەوە، مینی سەدام، مینی داعش، مینی پەکەکە! مینی سەدام و مینی داعش مینی دوژمن بوون، مینی تۆقاندن شۆناسی کورد بوون، مینی ڕق و کینەی خۆیان بوو بەرامبەر بە کورد، مینی ئەوە بوون کە کورد جارێکی تر نەگەڕێتەوە بۆ ئەو خاکەی کەمین لێ دانڕاون. مینی پەکەکەش ھەمان مینی ڕق و کینەی داعش و سەدام بەرامبەر بە شۆناسی کورد ھەبوو، ھەمان مینی داعش و  سەدام بۆ نەگەڕانەوەی کورد بۆ ئەو خاکەی مین لێ دانڕاون  لەڕووی سایکۆلوژیەوە ھیچ جیاوازیەک نیە لەنێوان ھەرسێ مین، تەنھا ئەوە نەبێت مینی سەدام لە قوماشی دیکتاتورێک بوو لە دورینی بەعسی نەیاری کورد بوو، مینی داعش لە قوماشی ئیسلام بوو لە دورینی وڵاتانی ئیقلیمی بوو بۆ لێدان لە پێگە و ئابوری کوردستان، مینی پەکەکە لەقوماشی کوردە لە دورینی میتی تورکیایە بۆ داگیرکردنی خاکی کوردستان!

مینی پەکەکە مینی نەگەڕانەوەی کوردە بۆ ئەو خاکەی مین لێ دانڕاون، گەر ئاورێک لە ڕابردوو بدەینەوە، بە درێژایی ئەو چڵ ساڵەی پەکەکە دامەزراوە، پەکەکە ھەردوو قاچی خۆی لە ھەر مەترێکی خاکی ئازادی کوردستان دانڕابێت لەھەر چوار پارچەی کوردستان دوای ماوێک ئەو خاکە داگیرکراوە لای داگیرکەرانی کوردستان، گەر ھەندێک خاک و ناوچەش داگیری  نەکرابێت لای داگیرکەران بەمەست بووە، پەکەکە لەو ناوچانە بووە ھێزی بەوەکالەتی ئەوان و ئەجێندای ئەوان پراکتیزە کردووە، ئەو خاکەی ئێستا پەکەکە لێ یە سبەی داگیردەکرێت لای داگیرکەران، داگیریش نەکرێت شۆناسی کورد لێ نامێنێت ئەجێندایەکی تر جێگای دەگرێتەوە. 
لەکۆتایی دا ئەو مینەی بەدوو گەنجی دانیمارکی تەقییەوە، بۆ دوو گەنجی کورد دوو پێشمەرگە دانڕابوو، بەڵام لە بێ شانسی ئەو دوو گەنجە دانیمارکی یە لەوپەڕی دونیا ھاتوون کەوتنە داوی ئەو مینانە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه