Kurdistan Press - بەکار هێنانی مامۆستایانی ئایینی بۆ ناشرین کردنی هەرێم هەنگاوێکی مەترسیدارە بەکار هێنانی مامۆستایانی ئایینی بۆ ناشرین کردنی هەرێم هەنگاوێکی مەترسیدارە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەکار هێنانی مامۆستایانی ئایینی بۆ ناشرین کردنی هەرێم هەنگاوێکی مەترسیدارە

وەک دوا بزمار لە تابۆتی ئەو بڕە هارمۆنیاو جوانیەی لە هەرێم لە نێوان چینوتوێژە جیاوازەکاندا بەدی دەکرێ، هەوڵ ئەدرێ مامۆستایانی ئایینیش بخزێنە نێو مەکینەی ناشرین کردن و ململانێ سیاسیەکانی  هەرێم و شکاندن و سوکایەتی کردن بە رەمزو سیمبولە حکومی، نیشتیمانی و نەتەوەییەکانەوە. 

مامۆستایانی ئایینی لە دێرزەمانەوە نمونەی هەرە جوانی رەوشت و پێشەوایانی ئایینی و پێکەوەژیان و چاکەی گشتی و نیشتیمانپەروەری و لویکەی ئەخلاق و پێکەوەژیان و رێپیشاندەر بوونە. 

رۆڵی مامۆستایانی ئایینی بە درێژایی مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد هەمیشە بەرزنرخێندراوەو هەرگیز هەوڵ نەدراوە لە ململانێ سیاسیەکاندا بگڵێندرێن و بۆ خراپەکاری و مەرامە گڵاوە سیاسیەکانەوە بەکار بهێندرێن. 

جێگەی داخە کۆمەڵە کەسانێکی مۆراڵ رووخاو و لە جوانی کەوتوو بۆ چەند مەرامێکی بێ نرخ و دەست خستنی چەند دەسکەوتێکی کەمو هیچەوە، مامۆستایانی ئایینی بەکار دەهێنن و دەیانکەن بە ئامرازی زیاتر ناشرین کردنی هەرێم و نانەوەی ئاژاوەو گێرەشێوێنی و فەوزای کۆمەڵایەتیەوە. 

 دەکرێ ئەم هەوڵە نەزۆکە وەک دوابزمار لە تابوتی ناشرین کردنی هەرێم و ئاژاوەگێڕی و نانەوەی فەوزای کۆمەڵایەتی و بێ نرخ کردنی گشت بەهایەکی ئایینی و عورف و نەریتی کۆمەڵایەتی و ئایینیەوە لەقەڵەم بدرێت. 

بەڕاستی جێگەی داخە مۆرالی هەندێ مرۆڤی چاوتەنگ و نەخۆش  تا ئەو ئاستە نزمە دابەزێ و کار بگات بەوەی سڵ لە هیچ کردارێکی خراپ و خراپەکاریەک لە پێناو مەرام و ئامانجە بەرتەسکەکانیان نەکەنەوە و دوورلە هەموو بەرپرسیارەتیەکی ئەخلاقی و نیشتیمانیەوە ئەسپی گێرەشێوێنی خۆیان تاو بدەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه