ئایین و ئاینزا بووە بەشێک لە زۆربەی کۆمەڵگەکان، جا ھەر چی ئاینێک بێت، ئێدی ئاین وەکو ئاو و خواردن بووە بەشێک لە مڕۆڤ لە ژیانی ڕۆژانەی لێیان جیاناکرێتەوە. ئەوانەی ئێستا نوێنەرایەتی ئایین دەکەن ماموستایانی ئایینین، کە خەڵک بە رێزێکی زۆری لێ دەگرێت، لە زۆربەی زۆری سیستەمەکانی حوکمڕانی لەکۆنەوە تا ئێستا فەرمانڕەواکان باوەرداربن یان بێ باوەربن بەڕێزی زۆرەوە مامەلەیان لەگەڵ ئایین و ماموستایانی کردووە. کە بتەوێت ڕێز لە خەڵکی خۆت بگری ڕێز لەوانەش دەگرن کە پیرۆزن لای خەڵک نەک سۆکایەتی پێ دەکەی.
ماموستا عومەری دارەتوو:
ھیچی ھەڵەی نەوتوە بەڵکو ڕاستیەک دڕکاندووە، کە تاوانێک لەسنووری سلێمانی دەکرێت کە بە زۆنی سەوز ناسراوە یەکێتی لێ بەرپرسیارە، دەبێت یەکێتی تاوانبارەکان بەسزای خۆیان بگەینن نەک داڵدەی تاوانباران بن، تاوانباران لای خۆیانەوە بپارێزن بشارێنەوە. ھەروەک چۆن لەدھوک و ھەولێر کە بە زۆنی زەرد ناسراوە پارتی لێ بەرپرسیارە بە ھەموو خراب و باشەکانەوە. کە ھەر لە دوای ڕاپەرین دوو ئیدارەیی ھەبوە، کەدوو حیزبی سەرەکی ھەرێمی کوردستان ھەریەکیان لە زۆنێک بەرپرسیارە، ھەرچەندە حەزمان دەکرد یەک ئیدارەیی بووە یەک حکومەت دەسەڵاتی بەسەر ھەموو کوردستان ھەبوە بەڵام بەداخەوە تا ئێستا دوو ئیدارەیی تەواوی ھەیە.
یەکێتی لەجیاتی ئەوەی بەدوای دەنگی ماموستایی ئاینی بێت کە لەجیاتی خەڵکەوە قسەی کردووە، کەخەڵک ڕێزێکی زۆری لێ دەگرێت، بەداخەوە سۆکایەتی نەماوە پێ نەکرێت، بەلێدان ناچارکراوە کەلە قسەی خۆی پەشیمان بێتەوە، جنێو و قسەی و ناشرین بەرپرسانی پارتی بڵێت، ئەو ڕاستیەیان تەئکیدکردووە
گەر دەتەوێت باسی ئازادی بکەی لەسلێمانی زۆر ئازادی بەس باسی سلێمانی مەکە باسی ئازادی دھوک و ھەولێر بکە نەک دەستگیرت ناکەن بەڵکو پاداشتت دەکەن بە زۆر شتی بەبەھا بە خەیاڵیشت نایا
گەر ماموستا عومەری دارەتوو بوتایە لەدھوک و ھەولێر ئازادی نیە دەکەوتنە مەتح و سەنای، گەر جنێو بەپارتی بڵێت بزانە چۆن بە ماموستایێکی پڕ لە زانین و بێ ڕکابەری دەزانن، گەر ڕیفراندۆم شوم و قومارە بزانیبایە چۆن پاداشتی دەکرد بە وەنەوشەیەکی سفر کیلۆمەتر، خۆ ئەگەر ماموستا قسە بەبارزانی بوتایە بە بەماموستای ماموستایان بانگیان دەکرد، دکتور زاکیر نایکیش حەددی چیبوو پێ بەراورد نەدەکرد، ڕاستەوخۆ دەیان کرد بە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و لەگەڵ شاناز و ئەوان لەلیستی 404 عەمید و عەقیدە ڕێزلێگیراوەکان دەبو و دەبونە 405! بە دەنگی زۆریش دەبوە پەرلەمانتاری عێراق وەکو ئالا دەیتوانی ڕەچەڵەکی خۆشی بگۆڕێ بۆ ئەسەدی!
وەڵام بدەوه