Kurdistan Press - حکومەتی هەرێمی کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حکومەتی هەرێمی کوردستان

حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵقوڵاوی ناخی کۆمەڵگاو دەسکەوتی زیاتر لە نیوسەدە خەبات و تێکۆشان و بەرهەمی دەریایەک خوێنی شەهیدانی رێگەی رزگاری و ئازادیە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان مۆرکی کوردستانێکی ئازادە، ئازاد لە تەوق و زنجیری دیلی و سەرکزی و بەرکرێگیراوی. سەربەست لە پاشاگەردانی و خۆبەکەمزانین و دوور لە ئەلقە لە گوێی و خۆبەدەستەوەدان. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان هێمای یەکگرتوویی نەتەوەیی و شوناسی کوردستانێکی ئازادو دابڕاوە لە پرۆکسێ بوون و سەربەخۆیە لە رووی هێزوتواناوەو پشت ئەستوورە بە هێزوبازووی گەلەوە. 

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئایکۆنی نوێنەرایەتی کردنی سەرجەم چینوتوێژەکانی گەلە و یەکەیەکی دەستەجەمعی ئیداری و نمونەی جوانی پێکەوە کارکردن و هەرەوەزی کاری سیاسی کوردستانیانە. 

ئەشێ سەرکەوتنی کورد لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان  بکرێ بە بناغەی پتەوکردنی زیاتری یەکڕیزی کورد لە ناوەخۆی هەرێمدا . 

یەکڕیزی کورد لەم دۆخەی ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێ،  زامنی یەکپارچەیی هەرێم و مسۆگەرکردنی داهاتوویەکی پرشنگدارو کەم کێشەترە لە پرۆسەی دانوستانەکانی هەرێم لەگەڵ حکومەتی ئیتیحادی و  یەکلایی کردنەوەی سەرجەم کێشەو ناکۆکیەکان پەیوەست بە خەرج کردنی بودجەو شایستەداراییەکانی هەرێم.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه