Kurdistan Press - کەس بە قەد کورد دەزگای راگەیاندن و سۆشیال مێدیا و راگەیاندکاری نیە کەس بە قەد کورد دەزگای راگەیاندن و سۆشیال مێدیا و راگەیاندکاری نیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەس بە قەد کورد دەزگای راگەیاندن و سۆشیال مێدیا و راگەیاندکاری نیە

لە هەر کۆمەڵگایەک بوونی دەیان دەزگای راگەیاندن و راگەیاندکار و سۆشیال مێدیا نیشانەی هۆشیاری کۆمەڵگاو پێشکەوتنی ئەو کۆمەڵگایە نیە. 

زۆری و بۆری لە بواری چاپەمەنی و راگەیاندن هێمای ئاستی بەرزی گەشەی کۆمەڵگا نیە. 

لەهەر کۆمەڵگایەکدا ژمارەی رۆژنامەنوس و راگەیاندکارو پەیامنێرو کەناڵەکانی تەلەفزیۆن و پێگەکانی سۆشیال مێدیا بە قەد نیوەی دانیشتوانی ئەو کۆمەڵگایە بوو، ئاماژەیەکی ترسناکە بەوەی لەو کۆمەڵگایە خوێنەر و خوێندنەوە لە ئاستێکی زۆر نزمدایەو تاکەکانی ئەو کۆمەڵگایە هێشتا نەگەیشتوونەتە ئاستی وڵاتە پێشکەوتووەکانەوە لە رووی هۆشیاریەوە. 

هۆشیاری تاکی جڤاک بەند نیە بەوەی لەو جڤاکە چەند دەزگای مێدیایی پانتای راگەیاندنیان بۆ خۆیان داگیر کردووە و رۆژانە خەریکی پروپاگندەکردن و شوشتنەوەی مێشکی هاوڵاتیانن بە بابەتە دیراسەنەکراوو زیانبەخشەکان و دوورکەوتنەوە لە بابەتە سوودبەخشەکانی رووبەری چاکەی گشتیەوە.  

دۆخی کۆمەڵگای کوردستان رێک لەو دۆخە دەچێ لە دێڕەکانی سەرەوە ئاماژەی پێدرا.  زۆربەی هەرە زۆری دەزگا مێدیایەکانی کوردستان بە سود وەرگرتن لە کەشی ئازادی و دیموکراسیەوە، بە کردار هەوڵەکانیان لە پێناو ئاشتی کۆمەڵایەتی و تەناهی و دۆخی سەقامگیری کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئاشتەوایی نێوان چینوتوێژەکانی کۆمەڵگاوە نیە. 

زۆرینەی ئەم مێدیایە بەردەوام و لێبڕاوانە و بە ئەنقەست ئیش لەسەر تێکدانی شیرازەی خێزان و ئاشتی کۆمەڵایەتی و  پەرەپێدانی دیاردەی قێزەوەنی چاولێکەری و زەق کردنەوەی ناکۆکیە سیاسیەکان و بەگژداکردنەوەی حزب و تەوژمە دژبەیەکەکانی جڤاک و ناشرین کردنی کاراکتەرە سیاسی، ئایینی و کۆمەڵایەتیەکان دەکات و باکی بە هیچ لێکەوتەو دەرەنجام و کاردانەوەیەکی خراپ و  ترسناک و درێژخایەنەوە نیە. 

ئەم دیاردەیە هیچی کەمتر نیە لەو فەسادەی لە زۆربەی کۆمەڵگاکاندا فەزای کارو چالاکی جڤاکی و تەنانەت دادی کۆمەڵایەتیشی پەکخستووە و بووەتە هۆکاری ئاڵۆزی و فەوزای کۆمەڵایەتی و کوشتن و بڕین و تێکچوونی پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی نێوان تاک و ئاڕاستەکانی نێو جڤاکەوە. 

بۆیە ئەگەر سنوورێکی یاسایی نەخرێتە بەردەم
ئەم زۆری و بۆریە حیساب بۆ نەکراوەوە، دوورنیە لە ئاییندەدا  کۆمەڵگا  رووبەرووی دەیان کێشەی تری چارەسەرنەکراوو گرێ کوێرەی نێوان تاک و لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان بکاتەوەو   بواری چارەسەر لەبەردەم  رێکخراوەکانی جڤاکی مەدەنی و پیاوانی ئایینی و حکومەت و دەسەڵاتدارانەوە بەرتەسکتر و ئەستەمتر بکاتەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه