Kurdistan Press - هەولێر دونیایەکە لەجوانی و هێمای ئاوەدانیە هەولێر دونیایەکە لەجوانی و هێمای ئاوەدانیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەولێر دونیایەکە لەجوانی و هێمای ئاوەدانیە

سیمای شاری هەولێر بە بەراورد بە سەرەتای ساڵانی نەوەد، خاڵی وەرچەرخان و بەڵگە و سەنگی مەحەکی شارێکی خزمەتکراوە. 

سیمای پایتەختی هەرێمی کوردستان، سیمای شارێکی مۆدێرن و خزنەتکراوە. 
بە و پێیەی لە پشتەوەی هەر شەقامێکی قیرتاوکراو، کۆڵان و لاکۆڵانێکی رێکخراو، بینایە زەبەلاحەکان، پارک و حەدیقە جوان و رازاوەکان، سەنتەرەکانی بازرگانی، ناوەندەکانی گەشتوگوزارو کات بەسەربردن و مانەوە، کەرتەکانی گەشتیاری و فرینگەیەکی پێشکەوتووی نێودەوڵەتی و…هتد، دەیان پلان و نەخشەو ماندووبوون و شەونخونی دەبینرێ. 

لەکاتێکا هەولێر چەندین قۆناغی ستراتیژی و ئاوەدان کردنەوەی بڕیوەو هێشتاش بەردەوامە لەسەر ئەو رێچکەیەی گرتوویەتەبەر، دەبینین شارەکانی پارێزگای سلێمانی و تەنانەت شاری سلێمانی خۆشی، لە رووی خزمەتگوزاری و ئاوەدانیەوە لە لایەن ئیدارەی شارەوە تەواو پشت گوێ خراوەو رۆژبەرۆژیش هێماو نیشانەکانی پاشاگەردانی و وێرانکاری ستراکتۆری سەرەوژێر کراوی شار بە ئاشکرا دەردەکەون و ناشاردرێنەوە. 

لە کاتێکا هەولێر بووە بە نمونەی هەرەجوانی پێشکەوتن و ئاوەدانی و  ئایکۆنی مۆدێرنیتە، لە شاری سلێمانی دەمانچە لە لایەن کوێخاو فەرماندە سەربازیەکان و ئیدارەی شارەوە دابەشی سەر کەسانی دڵسۆز بە رەوتێکی سیاسی دیاریکراوەوە دەکرێ و کەس مێش میوانی نیە. 

ئەم دۆخە هەژمونگەرایە وایکردووە لە جیاتی ئەوەی دەستی ئاوەدانی بگات بە هەموو کونج و کەلەبەرێکی شارو ناحیەو قەزاو گوندەکانەوە ، کەچی زۆر بێ بەزەییانە و دوورلە گشت پرەنسیپێکی ئینسان دۆستانەوە، دەرمان بۆ نەخۆشخانەکان دابین ناکرێ و  بە تەن خۆڵ و خاشاک دەرخواردی دانیشتوانی پارێزگا دەدرێت و خەڵکی بەساڵا چووی خانەنشین کراوی داماوی بێ موچەش،  لە سەرەکانی موچەی بەردەم بانکە پارە براوەکان و ئیدارەی بێویژدانی شارەوە گیان دەسپێرن و هیچ بەنی ئادەمێکی خاوەن ویژدانیش خۆی لەم دۆخە دڵتەزێنەوە ناکا بە خاوەن و هەنگاو بەرەو چارەسەرەوە نانێت…!!!

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا