پارتی کرێکارانی کوردستان دوای بە جێ هێشتنی کۆڕی خەبات لە باکوری کوردستان و گواستنەوەی بنکەوبارەگاکانیان بۆ ناوەخۆی هەرێمی کوردستان، بوونەتە بەڵاوکارەسات.
ئەمان بەو سیاسەتە کەڵەگاییانەی پێرەوی دەکەن بوونەتە هۆکاری ئاوەدان نەکردنەوەی سەدان گوندو ئاوایی لە هەرێمی کوردستاندا.
سەرتاپای مێژووی شەڕو پێکدادانەکانی پەکەکە لەگەڵ تورک لە بێژینگ بدەی، دوو گوند و سێ بست خاکی کوردستانی باکور نادۆزیتەوە ئەم بزووتنەوەیە ڕزگاری کردبێ.
لە جیاتی ئەمە، پەکەکە بە سوود وەرگرتن لە سیاسەتی نەرم و نیانی حکومەتی هەرێم هەنووکە بۆتە سەرئێشەیەکی گەورەو وەرەمێکی سەرەتانی لەبەردەم ئاوەدانی گوندوئاواییە دوورەدەست و لاتەریکەکانی هەرێمی کوردستان.
سیاسەتی پەکەکە هەڵگری رۆحیەتی کەڵەگایی و خۆسەپاندانە. سەرانی ئەم حزبە تۆزقاڵێک ڕێزیان نە بۆ سەروەری خاکی هەرێمی کوردستان هەیە، نە هەوڵ بۆ بەجێ هێشتنی کوردستانی باشورو گواستنەوەی خەباتی چەکداریان بۆ کوردستانی باکور دەدەن.
ئەمان بوونەتە هۆی لەشکەرکێشیەکانی سوپای تورک بۆ سەر هەرێمی کوردستان و تێکدانی دۆخی ژیان و گوزەرانی دانیشتوانی گوندەکانی ژێر دەسەڵاتیان و بە سەرانە وەرگرتن و سیاسەتی ملهوری و چەتەییەوە بوونەتە هۆکاری چۆڵ کردنی سەتان گوندو ئاوایی و ئاوارەکردنی دانیشتوانی گوندەکان و دەست بەسەراگرتنی ماڵوموڵک و زەزو باخی گوندنشینانەوە.
وەڵام بدەوه