Kurdistan Press - پارادۆکسی مێدیای پارادۆکسی مێدیای | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پارادۆکسی مێدیای

هەرکە بەردێک لە هەولێر لە ئاسمان بەربێتە خوارەوە یا بە هۆی کۆبوونەوەی ئاوی باران و لافاوەوە شوێنێک زیانی بەردەکەوێت یا رووداوێکی ناخۆش و نەخوازراو رووبدات یا کارەساتێکی کوشتن لە سەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی رووبدات، یەکسەر بێ سێودوو چی دەزگای مێدیایی دەڤەری سلێمانی هەیە وەک ئەوەی هەنگیان کە کونی دارا دۆزیبێتەوە دەیکەن بە هەڵاو قیژەقیژێک، دەنگەکەی تا کەشکەڵانی فەلەک دەروات. 

سەیرەکە لەوەدایە ئەگەر هەمان رووداو یا روداوی هاوچەشن لە دەڤەری زۆنی سەوز بقەومێ، مێدیاکانی ئەوبەر  زۆر سەرپێی باسی دەکەن و نە دەقیژێنن و نە دەیکەن بە هەڵاو سوک و سانا بە تەنیشتیەوە تێدەپەڕن. 

ئەم ئیزدواجیەت ( دووڕوویی)ە لە شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوەکانی رۆژانە و گواستنەوەیان بۆ سەر شاشەی کەناڵەکانی راگەیاندن و ماڵپەڕو پەیجەکانی سۆشیال مێدیا، تا بڵێی کردەیەکی قێزەوەن و ناشرین و نابەرپرسانەیە. 

ئەمە واقعێک و حەقیقەتێکی رۆشنە، مێدیاکانی پارێزگای سلێمانی بە ئەهلی و نائەهلیانەوە هەمیشە لەسەنگەر دان بە ئەنقەست رووداوەکانی هەولێرو دهۆک لە قەبارەی خۆیان گەورەتر پیشان بدەن، فوویان تێبکەن و وەک ئەرکێکی چەواشەکاری، هەولێر و دهۆک وەک دۆزەخی سەر زەوی و لای خۆشیان  وەک فیردەوس و مۆدێلی هەرە بەرزی جڤاکێکی تەژی ئاشتەوایی و بەختەوەری و ئازادی و پێشکەوتن وێنا بکەن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا