یەکگرتوویی ریزەکانی کوردستانیان پێش مەرجی مانەوەی هەرێم و دەسکەوتەکانیەتی. ئەو دەسکەوتانەی بەری رەنجو تێکۆشان و خوێنی هەزاران شەهیدە.
هەرێمی کوردستان نمونەی موزائیکی پێکەوژیان و هارمۆنیای کۆمەڵگەیەکە بەدرێژایی مێژووی داگیرکاری و زەبروزەنگ و ترس و تۆقاندنی ناوەندەوە، توانیویەتی بەرگری لە شوناس و زمان و کولتوری خۆی بکات و بە زیندوویی بمێنێتەوە.
دەسکەوتەکانی شۆڕشە یەک لە دوا یەکەکانی کورد کەوا خۆیان لە پارلەمان و حکومەتی گەرێم و داوودەزگا شەرعیەکانی دەبینێتەوە، موڵکی هیچ لایەنێکی سیاسی دیاریکراو و ئاڕاستەیەکی سیاسیەوە نین.
سەرلەبەری ئەم دەسکەوتانە بەری رەنج و بەرخودان و ماندووبوونی سەرجەم چینوتوێژەکانی هەرێمی کوردستانن و پاراستنیشیان ئەرکی و بەرپرسیارەتی هەمووانە.
بۆ بەرگری کردن لە شوناسی سیاسی قەوارەی هەرێم و رێ گرتن لە هەڵوەشانەوەی و گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر و ڕادەست نەکردنی ئیرادەمان بە ناوەند ، یەکگرتوویی و یەکڕیزیمان زامنی مانەوەمانە.
دۆخی هەستیاری ئێستای عێراق و هەرێم لێمان دەخوازێ چی ناکۆکی و دووبەرەکی و جیابیرکردنەوە هەیە لە رێگەی دانوستان و گفتوگۆوە چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزینەوەو گۆڕانکاریێکی ئیجابی بەسەر ئەو دۆخە چەقبەستووەی هەرێم بە گشتی و نێوان لاینە سیاسیەکاندا بهێنین و هیوا بۆ نیشتیمان و هاوڵاتیان بگێڕینەوە.


وەڵام بدەوه