لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ، سەعید هەرکی جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند ، ئەوەی تەعەدا لە خەڵكی سلێمانی دەكات دیارە كێیە، ئەوانەی ناپاكی و ستەم لە سلێمانی دەكەن، ئەوانەن پارەی بانكەكان دەدزن و داهاتی سنوورەكەیان دەستبەسەردا گرتووە و بۆ مووچە و خزمەتكردنی خەڵكی شارەكە بەكاری ناهێنن
سەعید هەرکی وێڕای ئەوەی ئاماژە بەوە دەکات حكومەتی هەرێم مانگانە 305 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی دەنێرێت ڕوونیشی دەکاتەوە ئەوەی پارەی گومرگ و مەرز و فەرمانگەكان دەدزێت و ئەوەی خۆی بە خاوەنی سلێمانی دەزانێت، یەكێتییە كە دەسەڵاتی لە سنوورەكەدا هەیە، بەڵام راستییەكەی ئەوانە، مەبەست لە یەكێتی، دوژمنی خەڵكی سلێمانین و بە هەموو جۆرێك ئازاری خەڵكی سنوورەكە دەدەن و لە هەموو شتێك بێبەشیان دەكەن.
"لە کۆتاییشدا جێگری سەرۆکی لیژنەی دستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان گوتی : یەكێتییە ئاستەنگ دروست دەكات و كێشە دەنێتەوە و و غەدر لە خەڵكی كوردستان و سلێمانیش دەكات، بەڵام ئەوەی جێگەی داخە خەڵكی سلێمانی بێ هەڵوێستن بەرانبەر ئەوەی یەكێتی دەیكات.


وەڵام بدەوه