Kurdistan Press - ڕاوە دەنگ ڕاوەپارە ڕاوە دەنگ ڕاوەپارە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕاوە دەنگ ڕاوەپارە

یەکێک لە دیاردە هەرە قێزەوەن و ناشرینەکانی دۆخی ئێستای کۆمەڵگای کوردی، هەوڵدانی کەسانێکی هەلپەرەستە بۆ جوان کردنی خۆیان لە رێگەی ناشرین کردنی حکومەتەوە. 

ئەم جۆرە لە هەلپەرەستانە هەموو جوانی خۆیان و پرۆژەو ئەجیندا شاراوەکانی خۆیان لە وەدا ئەدۆزنەوە، بەردەوامبن لەسەر نەهج و رێچکەی جنێودان و سووکایەیی و گەورەکردنی کەموکورتیەکانی حکومەت و دامودەزگا یاساییەکانیەوە. 

زیاد لەمەش ئەجیندایەکی تریشیان هەیە. ئەمان لە پێناوی پارەکۆکردنەوەو  ڕاوەدەنگ و رووتاندنەوەی گیرفانی خەڵکانی تووڕەو ساویلکەو سادەوە، بەردەوام خەون بەوەوە  دەبینن چۆن دژایەتی حکومەت بکەن و لەم پێناوەشدا دەست و زمان لە هیچ وشەوکردارو تۆمەت بەشینەوەیەک ناپارێزن. 

ئەم جۆرە کەسانە هیچ  بەرپرسیارەتیەکی ئەخلاقی و ئایینی و کۆمەڵایەتی و ئارمانجێکی واڵای نیشتیمانی لە خۆیاندا شک نابەن و  نیانەو  خۆیان لە گشت بەرپرسیارەتیەک داماڵیوە. 
ئەمان بەختەوەری و رەزامەندی خۆیان لە هێرش کردنە سەر دەسەڵاتی کوردی و حکومەت و دژایەتی موسەساتە شەرعیەکانیدا دەبیننەوەو باکیان بە وە نیە دەبنە هۆکاری ئاڵۆزی و نانەوەی پشێوی کۆمەڵایەتی و تێکدانی ڕیزەکان کۆمەڵگاو هارمۆنیای ژیانەوە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا