Kurdistan Press - خولانەوە بە دەور هەڵقەیەکی داخراوەوە خولانەوە بە دەور هەڵقەیەکی داخراوەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

خولانەوە بە دەور هەڵقەیەکی داخراوەوە

لەوەتەی پەکەکە دامەزراوەو  لە پێناو ئامانجەکانیدا پەنای بۆ خەباتی چەکداری بردووە، جگە لە ماڵوێرانی و کاولکاری هیچ دەسکەوتێکی تری نەچینوەتەوە. 

رەنگە  سەردەمانێک پەنابردنی پەکەکە بۆ رووبەرووبوونەوەی سەربازی و شەڕوپێکدادان لەگەڵ حکومەتە یەک لەدوا یەکەکانی ئانکارا، بەلای سەرانی ئەم بزوتنەوەیەوە تاکە رێگەی گەیشتن بووبێت بۆ گەیشتن بە ئامانجە بەتەوەییەکانەوە. 

بەڵام دەرەنجامی یەم بژاردەیەی پەکەکە لە چڵ ساڵی رابردوودا جگە لە کاولکاری و خوێن رشتن و ماڵوێرانی هیچ خێرو دەسکەوتێکی سیاسی بۆ ئەم حزبەو کوردانی باکور نەبووە. 

نەهجی میلیتاریزمی پەکەکە و دواتر تەبەنی کردنی سیاسەتی خۆبەکەڵەگازانین و خۆسەپاندن و تاکرەوی ئەم بزاڤە لە چوار دەیەی رابردوودا سەلماندوویەتی ئەم بزاڤە لە گەیشتن بە ئارمانجە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانیدا شکستی گەورەی هێناوەو نەیتوانیوە لە ئاست بەرپرسیارەتی مێژوویی قۆناغەکاندا بێت.

ئەزمون و مێژوو سەلماندوویەتی  رووداوەکانی چل ساڵی رابردوو و شکستە یەک لەدوا یەکەکانی ئەم حزبە  تووندڕۆیە چەپگەرایە چ لە رووی سیاسی و چ لە رووی سەربازیەوە، پارتی کرێکارانی کوردستانێکی واقعگەراو پراگمای لێ بەرهەم نەهاتووە و بە پێچەوانەوە هێشتا دوای ئەم هەموو ساڵە بەردەوامە لەسەر پێرەوکردنی سیاسەتی کەڵەگایی و داگیرکاری و خۆ بەزۆر زانینەوە. 

هەر ئامادەیی ئەم عەقڵیەتە چەقبەستووەشە وایکردووە پەکەکە سەرەرای بە کوشت دانی هەزاران گەنجی خێرلەخۆنەدیوو هۆکاری وێرانی و راگواستن و کاولکاریەوە لە باکوری کوردستان، نەتوانی تاکە گوندێک و بستێکی باکور ئازاد بکات و بەخۆیدا بچێتەوە. 

سەیرەکەش لەوەدایە ئەم حزبە ئێستاشی لەگەڵدابێ خۆی بە دەمڕاست و نوێنەری هەرچوارپارچەی کوردستان لەقەڵەم دەدات و ئامادەنیە خاکی هەرێمی کوردستان بەجێ بێڵێ و کۆڕی خەباتی خۆی بۆ جوگرافیای باکور و بواری سیاسەت لەسەر ئەرزی واقع بگوازێتەوە و واز لە خەباتی چەکداری بهێنێ .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه