یه‌كێتی له‌رێگای تیمی حكوومه‌ته‌وه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كات كه به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه سلێمانی ده‌بێت ته‌كمیلی مووچه‌ی خۆی بكات، مه‌رجی پارتیش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت داهاتی سلێمانی به‌دروستی بگه‌رێته‌وه بۆ حكوومه‌ت و حكوومه‌ت خۆی سه‌رپه‌رشتی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی سلێمانی بكات.
به‌م پێیه‌بێت:
یه‌كه‌م: یه‌كێتی ناتوانێت به‌داهاتی سلێمانی ته‌كمیلی مووچه بكات و تادێت فشاره‌كان له‌سه‌ری زیاتر ده‌بێت
دووه‌م: گومان ده‌كرێت به‌شێكی زۆری ئه‌و پاره به نامه‌شروع و بۆ مه‌به‌ستی سیاسی نادیار ببرێته ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی كه دواجار هه‌موو كوردستان زه‌ره‌ری تێدا بكات.
سێیه‌م: تادێت دۆخی سلێمانی خراپتر ده‌بێت و ئێستا نزیكه له شكستی ته‌واوی ئیداره‌ی خۆجێیی و یه‌كێتی به‌رپرسیاره له‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر شاره‌كه دێت یان ده‌بێت راستكردنه‌وه بۆ ئیداره‌ی سلێمانی بكات یان هه‌رچیه‌ك رووبدات ئه‌و به‌رپرسیاره.
وەڵام بدەوه