Kurdistan Press - پوچەڵ کردنەوەی تۆمەتەکان پوچەڵ کردنەوەی تۆمەتەکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پوچەڵ کردنەوەی تۆمەتەکان

راگەیەندراوی پەرلەمانی عێراق بەوەی  هیچ دەزگایەکی هەواڵگری  ئیسرائیلی لە کاتی هێرشە موشەکیەکەی سەر هەولێر لە ماڵەکەی شێخ بازدا بوونی نەبووە، گشت گومان و تۆمەتە ئاراستەکراوەکانی هەرێمی پوچەڵ کردنەوە. 

لە ماوەکانی رابردوودا موشەک باران کردنی هەولێر لە لایەن ئێرانەوە بە بیانووی بوونی پیاوانی دەزگای هەواڵگری ئیسرائیلی لە ماڵەکەی شێخ باز، یەکێک بوو لە نیشانەکانی ئەگەری پەرەسەندنی چەندین گریمانەی ترسناک لەسەر خاکی کوردستاندا. 

مێژوو و ئەزمون و واقعی ساڵانی رابردوو سەلماندوویانە هەرێم هەمیشە بە تەنگ دروست کردنی پەیوەندی باش و هاوسەنگ و ئاشتیخوازانەدا بووە لەگەڵ دەرودراوسێکانیدا و  هەرێمی کوردستان هیچ پلان و ئەجیندایەکی شاراوەی نەبووە دژبە وڵاتانی درواسێیەوە. 
بۆیەش هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر ماڵی شێخ باز بە بیانووی بوونی موسادی ئیسرائیلی لە ماڵەکەدا، دەسەڵاتی کوردی و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی شۆک کرد و ترس و دڵەراوکێی خستە ناو دڵی دانیشتوانی هەولێرەوە. 

حکومەتی هەرێمیش داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد بۆ دەرخستنی ڕاستیەکان و حەقیقەتی ئەو تۆمەتەی ئاراستەی هەرێم کراوە لێژنەیەک بۆ  بەدواداچوونی رووداوەکەو هۆکارو دەرەنجامەکانیەوە رەوانەی هەرێم بکات. 
خۆشبەختابە لێژنەکە دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی رووداوەکەو بەدواداچوونێکی چڕوپڕو مەیدانیەوە گەیشتە دەرەنجامی ئەوەی ئەو تۆمەتانەی لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ئاراستەی هەرێم کراون، هیچ بنەمایەکیان نەبووەو نیە و سەرلەبەری تۆمەتەکان دوورن لە ڕاستیەوەو  لە ماڵەکەی شێخ بازدا هیچ کۆبوونەوەیەکی لەمجۆرە بە ئامادەبوونی موسادی ئیسرائیلی نەکراوە .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه