Kurdistan Press - مۆدێلی خستنی حەلبوسی! مۆدێلی خستنی حەلبوسی! | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مۆدێلی خستنی حەلبوسی!

مۆدێلی خستنی حەلبوسی!

ئەم مۆدێلە زیاتر سەربە مۆدێلی کۆنی تەقیەو کلاسیکی عەشائیریی و تائیفی مەزهەبییە، بەڵام بە دەستکێشی شوراو یاساکان، خودی هەنگاوەکان کۆنترۆڵ و جڵەوگرتنی یاسایە بەدەست هێزو پێگەی گروپە تائیفیەکانەوە، مۆدێلێکە شیعەکان ڕێک بۆ بەری خۆیان چنیویانە لەدەرەوەی دامودەزگا مەدەنی و دیموکراسیەکان بۆبەری سوننەو کوردو کەمایەتیەکان نابێ، بەعس، مۆدێلی نەتەواخوازو سۆشیالیزمی مەحکەمەی سەورەی هەبوو کاری پێدەکرد دژی نەیارە سیاسی و ئایدۆلۆژیەکانی، بەڵام بە پرەنسیپە یاساییەکان پاکتاوی نەئەکرد، زیاتر بڕیاری مەرکەزیی حیزبی و تاک سەرۆکیی بوو، ئێستا مەحکەمەی فیدڕاڵی زیرەکانە هەمان پرۆسێس ئەنجام ئەدات، بەڵام بە سکاڵاو بەیاساو بە کۆدەنگی ناوخۆیی و تەفسیرات و ڕێکاری خۆی و قاعیدەی ئیقتیباس و هەڵاواردن.

بۆنمونە هەزار سکاڵات هەبێ لەسەر گروپێکی لادەری حەشد و پاشاگەردانی و بەهەدەردانی سامان و مافیاگەری نەوت و ئۆلیگاریشی مالی و دزیی مونەززەم، یان مالیکی و خەزعەلی و عامیری و ئەبوئالای وەلائی و ئەکرەم کەعبی، دادگای فیدڕاڵی هەرگیز دەستی بۆنابات و نایجوڵێنێ ئەڵێ کاتی نەهاتوە، بەس بۆ لادانی حەلبوسی سەرۆکی پەڕلەمان، سکاڵاکەی لەناو سەدان سکاڵادا دەریان هێناو کاریان لەسەرکردو زانیان حەلبوسی جوڵەکانی مەترسیداربوون و بێ پرس دەچووە دەرەوەو دەهاتەوە، دەڕۆشتە هەولێرو دوبەی و دەوحەو یاری پێچەوانەی دەکردو سوننەکانیشیان لێ هاندا کەنابێ کاراکتەری بێ کاریزماو مێژوو پێگەی هەبێ.

فۆڕمی تەشریعات و یاسادانان لە پەڕلەمان، دوای کشانەوەی کوتلەی سەدرو دورخستنەوەی گروپی حەلبوسی و کڕینی هەندێک مەندوبی کوردی و سوننی و بەرەی ئۆپۆزسیۆن ئیتر بەتەواوی تەخت بوە بۆ شیعەی زۆرینە، زۆرینەیەکی مەترسیدار، چ پڕۆژە یاسایەکیان بوێت تێیدەپەڕێنن و یاسای بۆدەردەکەن و تا هەمواری دەستور دەڕۆن.

 لە عێراقی ئێستا مۆدێلی دەسەڵاتگەریی و سیاسی و تەقسیمات و ڕێککەوتنی ڕانەگەیەنراوی #ئەمریکا_ئێران، هەیەو کورد دەبێ لەو دۆخە بگات و چیتر تەفرە نەخوات لەکاتێکدا لە هاوبەشی و بەڕێوەبردنی سەدساڵەی پێشووی عێراقدا شكستیهێناوەو دەستی سوتاوە بەئاگرو ئاسنی عارفەکان و قەومچییەکان.

دەستورو فیدراڵیەت و دیموکراسیەتی دوای بەعسیزم، هیچ نەبوو جگە لە وەهم و مۆدێلێك بۆ داپۆشینی دیكتاتۆریەتی رابردووی بەعس و جوانكردنی ئەزموونی دەوڵەتی مەزهەبی شیعی، ئەو حوكمڕانییەی وەك مۆدێل كاری پێدەكرێت و كورد بەشدارە تیایدا، زیاتر مۆدێلی خێڵ و میللیگەرایەو ئاماژەکان بەرەو ئەوە دەچن کە عێراقێکی نوێ لە ئارادا نییەو ڕوخسارە گەورەکان وەک خۆیان دەمێننەوەو فیقهی عەشائیر کاری پێدەکرێت، فەتواو بەیعەت و دارولخیلافەی مەزهەبیی شوێنی زۆر دەزگای مەدەنی گرتۆتەوە.

#دەرەنجام؛ لەعێراق، هێزو سەربازو خێڵ و عەشیرەت و بیزنسی گەورەو لۆبیت هەبێ بەرگە دەگریت و دەمێنیتەوە، ئەگەرنا وەک حەلبوسی دواڕۆژی تاڵ دەنوسیتەوە.

ئاسۆ عەبدوللەتیف

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا