Kurdistan Press - سیپان شێروانی : بە داتاوە كێ ئەهلی دەوڵەتدارییە؟ سیپان شێروانی : بە داتاوە كێ ئەهلی دەوڵەتدارییە؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سیپان شێروانی : بە داتاوە كێ ئەهلی دەوڵەتدارییە؟

ڕەفتاری ئێستای هەندێك برادەری یەكێتی بەشێوازێكە دەڵێی لەسەر حیسابی سلێمانی كوردستان بەخێودەكرێت، بۆیە ئەوان دژی هەناردەی گازی سروشتین،
لەكاتێكدا سەیری ئەم داتایانەنی خوارەوە بكەین دەبینن هەموو شتێك پێچەوانەی قسە و گوفتار و ئیدیعای ئەوانە چونكە زۆربەی داهاتی نەوتی و نانەوتی هەرێم لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆكە بەراورد بە سلێمانی و گەرمیان وهەلەبجە داهاتیان زۆر كەمە، وە بەشی گەورەی ئەو بودجە باشەی بۆ سلێمانی دابیندەكرێت لە داهاتی نەوتی و نانەوتی هەولێر و دهۆكە كەچی دەسەلاتدارانی ئەم شارە قۆرغی دەكەن و نایدەن بە تەمویلی پڕۆژەكان و موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان.
ئێستا كە دەرفەتێكی زێڕین بۆ وەبەرهێنانكردن و هەناردەكردنی گازی سروشتی هاتۆتە پێش، هەندێك لە برادەرانی یەكێتی دەڵێن زۆرینەی گازی سروشتی لە زۆنی سەوزە لێناگەڕێین بفرۆشرێت و داهاتەكەی بۆ هەولێر و دهۆكیش بێت.

ئێمە پێمانوایە سەرجەم داهاتەكان هی تەواوی هاوڵاتیانە لەسەرجەم پارێزگاكان بەبێ جیاوازی جا چ داهاتی نەوت بێت یان گاز یانیش نانەوتی، بەڵام كێشەكە ئەوەیە كەسانێك لە ناو یەكێتی هی خۆیان بۆ خۆیان و هی ئێمەش هەر بۆخۆیان دەوێت.

داهاتی نەوتی
هەولێر و دهۆك ٩١%
سلێمانی ٩%

گومرگ
هەولێر و دهۆک ٪٦۹
سلێمانی ٪۳۱

باج
هەولێر و دهۆک ٪۸۲
سلێمانی ٪۱۸

کارەبا
هەولێر و دهۆک ٪۷۳
سلێمانی ٪۲۷

وەزارەتی ناوخۆ
هەولێر و دهۆک ٪۷٤
سلێمانی ٪۲٦

تۆماری خانووبەرە
هەولێر و دهۆک ٪۷٠
سلێمانی ٪۳٠

شارەوانی
هەولێر و دهۆک ٪۷۹
سلێمانی ٪۲۱

ئەو داتایانە كافیین بۆ هەڵسەنگاندنێكی دەقیق كە كێ ئەهلی دەوڵەتدارییە و كێش نەك ئەهلی دەولەتداری نییە بەڵكو هەمیشە ئامڕازێك بووە بۆ كۆسپ دروستكردن لەبەردەم دەوڵەتدارەكان.


سیپان شێروانی
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه