پارتی خاوەن بڕیار و ئەجێندای سەربەخۆیی تایبەت بەخۆیەتی، نەک بڕیارەکانی لەملا و لەولا وەردەگرێت، لەگەڵ ھەر بەرە و لایەنێک بێت ڕۆژھەڵاتی و ڕۆژئاوایی تەنھا بۆ بەرگریکردنە لەمافەکانی گەلەکەی، قەت ناچێتە ژێر ئەجێندای لایەک گەر بزانێت مەترسی بۆ سەر مافەکانی گەلەکەی دەبێت، گەر ئەو لایەنە ئەمریکا یان ئێران بێت، کە زۆرترین دەسەڵاتیان ھەیە لە عێراق، ئێستا کە پارتی بەشێکە لە ھاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمانی گەر سبەیی ھەر یەک لەوانەی لەم ھاپەیمانەدا مەترسی بن بۆ سەر مافێکی گەلی کوردستان بەبێ دوو دڵی ھەڵوێستی دەبێت، لەو بەرەدا نامێنێت، پارتی خۆی لەھیچ بەرەیەک دا تاپۆ ناکات بەڵکو تا ئەوکاتە لەگەڵی دەبێت کە بەرژەوندی مافەکانی گەلەکەی پارێزراوبن.
چەند ساڵبوو ئەوانە لەنەبونی پارتی تەراتێتی خۆیان لە بەغدا دەکرد، ڕاپورتی سەختە بەپارەیەکی زۆریان دەفروشت، ھەر لە وێوە لەسەر حسابی کورد لەلاوازی و نەبونی پارتی لە پوستە سەرەکیەکان لەبەغدا پیلانی پشت پەردەیان دادەڕژت بۆ لاوازکردنی پێگەی ھەرێمی کوردستان!
لەم چەند ساڵەی کۆتایی بەتایبەتی لەدوای ساڵی 2013 پارتی مەیدانی بەغدای چۆڵ کردبوو، کەئامانجی پارتی ئەوە بوو لەھەولێرەوە بەرگری لەپێگەی ھەرێمی کوردستان بکات، لەناو پیلانگێری چوار دەورمان بەڵام پارتی ھەڵەی کرد چونکە لەنەبونی ئەو ناحەزانی بەناوی کوردەوە ئەو بۆشایەیان پڕکردبۆوە، بەشێوەیەک پڕیان کردبۆوە کە بەدڵی ھەرچی نەیاری کوردستان بوو، پەنجەرەی سەرۆک کۆماریش بۆ شەرعیەت دان بەپیلان و پێشنیارە دژی ئەزمونی ھەرێمی کوردستان بەکاردەھێنا، ھەروەک ئەوە وابوو کە پشیلە لەماڵەوە نەبێت مشک تەراتێنێتی! پارتیش بەھێز لەوێ نەبوو تەراتێنی ئەوان بوو، پەنیر و پارەی چەوریان دەست دەکەوت. جاشایەتیان بەدڵی خۆیان دەکرد، موشتەریش زۆربوو ھەر یەکەو و بەلای خۆیەوە ڕادەکێشان!
ئەم جارە پارتی بەھەموو ھێزەوە چوە بەغدا، ئامانجیەتی ھیچ پەنجەرەیەک بۆ جاش نەھێڵێتەوە باز بدات! کەپارتی بەھێزەوە لەوێ بێت، پۆستی سەرۆک کۆمار بەدەستەوە بێت، بەشداری کارای حکومەت بێت، ئەوکات ھیچ ڕێگا و پەنجەرەیەک بۆ جاش نامێنێتەوە، کە تێیدا لە دوورەوە دژایەتی ئەزمونی ھەرێمی کوردستان بکات ، نە موشتەری دەمێنێت، نە ھیچ کەس گرنگی پێدەدات، ئەوانەی کەسەرچاوەی جاشایەتی ئەوان بون، خۆیان لەوێ دەبن ھیچ مەجالێکیان بۆ ناھێڵنەوە جاشایەتی بکەن، جائەوانەی ئێستا بەپارتی دەڕشێنەوە، خەمی جاشایەتی خۆیانە، حەتمەن حەقی خۆشیانە کە ھاواری ئەوان بگاتە ئاسمان، چونکە پارتی ئاو و ئۆکسجین لەئەوان دەبڕێت، کە ئاو و ئۆکسجین نەما دەمرن! کەسێک بزانێت دەمرێت ھەموو ڕێگایەک دەگرێتە بەر بە درۆ بێت بە ھەرچی بێت گرنگ ئەوەیە نەمرێت!
جا حەقی خۆیانە، ھەرچەند ھاوار بکەن بکەن، بۆ ئەوەی کۆتایی نەیات وەکو پشیلە ببنە شێر پەنجەی خۆتان بەکاربھێنن، چونکە گەر حکومەتی زۆرینەی ڕزگاری نیشتیمانی سەریگرت، ئەوکات جاشایەتی ئێوە یەک دیناری عێراقی ناکات، ئەو ڕاپۆرتە سەختانەی ئێوە کەجاران موشتەری زۆربوو ئەوکات بەکێی دەدەن، یەک تومەنی ئێرانی ناکات! نەئێوەمان و ئاغاکانتان ھیچ دەرجەیەک نامێنێت پێی دژایەتی ھەرێمی کوردستان بکەن، پیلانی پشت پەردە داڕێژن بۆ لاوازکردنی پێگەی ھەرێم کوردستان، زۆری نەماوە خۆری ئێوە ئاوادەبێت لەناو تاریکی ھەمیشەیی دەمێننەوە!.
وەڵام بدەوه