ئەوەی خۆی دەفرۆشێت خاوەنی نیە بەئاسانی دەفرۆشێتەوە!
کاتێک ڕکابەری لەنێوان بەرەی مالکی و بەرەی سەدر گەیشتە ئەوپەڕی بۆ پێکھێنانی حکومەت، یەکێتی تا کۆتایی لەگەڵ بەرەی ھەماھەنگی بوو و پارتیش لەگەڵ سەدربوو، یەکێتی ھەموو قوربانیەکی بۆ بەرەکەی خۆیدا، گەر حیزبی کاک بافڵ لەگەڵ مالکی نەبوایە لەگەڵ سەدر بوایە ئێستا مالکی بەبەرەکەیەوە لەدەرەوەی ھاوکێشە و دەسەڵات دەبون موقتەدا سەدر حکومەت پێک دەھێنا، کەچی مالکی بەکەمتر لە 24 کاتژمێر دەست بەرداری یەکێتی بوو دەنگی بەو کەسەدا کە پارتی ئۆکەی بۆ کرد! ئەو کەسەی بە پارە کەسێک دەکڕێت خۆشی بە پارە دەکرێت لالەیەن کەسێکی تر. کڕدراو ھەمیشە دەبێتە فرۆشیاری کەسێكی تر بەڵام ئەوەی خۆی فرۆشتووە قەت ناتوانێت کەسی تر بکڕێت. جا یەکێتی لە شازدەی ئۆکتۆبەر بەتەواوی خۆی تەسلیمکرد و فرۆشت بوو، جا ئەوەی خۆی فرۆشتووە کەس خۆی ناکات بەخاوەنی بەئاسانی دەفرۆشێتەوە!
لە دێرە زەمان بازرگانێک کە کڕین و فرۆشتنی بە کۆیلەکان دەکرد ھەموو کۆیلەکانی لە زیندانێک دانابوون تەنھا نان و ئاوی پێیان دەدا بۆ ئەوەی نەمرن زۆر لاواز نەبن پارەیەکی باش بکەن لەکاتی کڕین و فرۆشتن دا، کۆیلەکان زۆر بێزاربون لەو ژیانە ھەمویان ئاواتی مردنیان دەخواست کەسێک ھەبوو لەناو کۆیلەکان زۆر ئازابوو و ھەموو سیفەتێکی سەرکردایەتی تێدابوو ھەڵسا پیلانێکی دانا بۆ ئەوەی لەو دۆزەخە ڕزگاربن بە ھەموو کۆیلەکانی ووت لێرە ھەموو ڕۆژ دەمرین بەپێی ئەم پیلانە کە مەترسیدارە ئەگەری ھەیە ھەمومان بمرین بەڵام خۆ لێرەش بە مردوو حسابین ئەگەر ڕزگاربوین بە ئازادی و سەربەزری دەژین. ئەوەبوو ھەموو کۆیلەکان بەمە ڕازی بوون بەڵام لە ڕۆژی جێبەجێکردنی پلانەکە یەکێک لەکۆیلەکان خیانەتی کرد چوو پیلانەکەی بە بازرگانی کۆیلەکان وت بەڵێنی لێ وەرگرت کە بکرێتە سەرۆکی کۆیلەکان، ئەوەبوو لەکاتی جێبەجێکردنی پیلانەکە بازرگانەکە ھەموو کۆیلەکانی دەستگیرکردەوە ئەو کەسەشی کرد بە سەرۆکی کۆیلەکان کەمێک خواردنی زیاتری پێدەدا لەناو زیندان جا زۆر دڵی بەوە خۆشبوو کە کرا بە سەرۆکی کۆیلەکان، کەسە ئازایەکە کە بە سەرکردەیان ناسراوبوو بە سەرۆکی کۆیلەکانی ووت دڵت بەچی خۆشە ھەر چی بی لەکۆتایی دا ھەر کۆیلەی ڕۆژێک دێت تۆش دەفرۆشن. چەند مانگێک دوای پیلانەکە بازرگانەکان ھاتن چەند کۆیلەیەک بكڕن چونکە سەرۆکی کۆیلەکان زیاتر خوردنی دەخوارد بەھێزتر دیاربوو لەچاو ھەموو کۆیلەکان بازرگانەکانیش ووتیان بەھەر نرخێک ئەم کۆیلەیەمان دەوێت بازرگانی کۆیلەکانیش بەبێ دوو دڵی دەست بەرداری بوو، سەرۆکی کۆیلەکان ووتی گەورەم بەم شێوەیە پاداشتم دەدەیەوە خۆمن کۆیلە نیم سەرۆکی کۆیلەکانم بازرگانەکەش ووتی گەمژە گلەیی لەکێ دەکەی تۆ خۆت ئازادی و سەربەرزیت ڕەتکردەوە و کۆیلەیەتیت بۆ ھەتا ھەتایە ھەڵبژارد و بەپاروە نانێک چارەنۆسی خۆت و ھاورێکانت فروشت!
جا مەسەلەی تاخمی 16 ئۆکتۆبەر ھەر وەکو ئەمە وایە خۆیان ئازادی و سەربەرزیان ڕەتکردۆتەوە کۆیلایەتیان تاھەتایە ھەڵبژاردووە کەرکوک بە داروبەردەوە بەدەستی ئەوان بوو ھەر خۆیان حاکمی یەکەم و کۆتایی بوون بەڵام لە ڕقی پارتی بۆ ئەوەی کورد نەگەن بە ئامانج و کوردستان سەربەخۆ نەبێت کەرکوکیان فرۆشت بەڵێنی چەند تانکەرە نەوتێکی قاچاغ و چەند پۆستێکی شەخسیان وەرگرت کاتێ عێراق و وڵاتە داگیرکەرەکان ئیشیان پێیان تەواو بێت دەستبەرداری ھەموویان دەبن چونکە ھیچ ئیشیان پێیان نامێنێت ئەوەی خیانەت لە میللەت و نێشتیمانەکەی بکات ھەرگیز ھیچ کەس سیقەی پێ ناکات تەنھا بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان دێنن کە بەرژەوەندیان پێ نەمێنێت لەھەموو کات و ساتێکدا دەست بەرداریان دەبن فرێدەدەن.
یەکێتی کاک بافڵ و کاندیدەکەی کاک بەرھەم ساڵح بەنمونە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کەچۆن بەئاسانی دەستبەرداری بون لەلایەن کڕیارەکانی کەرکوک.
#HogirNerwayi


وەڵام بدەوه