Kurdistan Press - لەبارەی 60 هەزار ئیمزاکەوە ... !؟ لەبارەی 60 هەزار ئیمزاکەوە ... !؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی 60 هەزار ئیمزاکەوە ... !؟

لەبارەی 60 هەزار ئیمزاکەوە ... !؟

شکستێکی تری نەیارانی حکومەت و ئەزموونی کوردستان ...

کاوە بازیانی

لە هەرێمی کوردستان دا :

ــ زیاتر لە 1,255,273 یەک ملیۆن و دووسەد و پەنجا و پێنج هەزار و دووسەد و حەفتا و سێ مووچە خۆر هەیه .

ــ لەو ژمارەیە تەنها 60,000 شەست هەزار ( مووچەخۆر ) و پاش هەوڵێکی زۆری چوار لایەنی سیاسی [ نەوەی نوێ ـ یەک دوو باڵی یەکێتی ـ کۆمەڵ و یەکگرتوی ئیسلامی و چەند کۆنە گۆڕانێک ] دژی حکومەتی کوردستان و لاوازکردنی قەوارەی هەرێم ئیمزایان کۆکردۆتەوە و ناردوویانە بۆ بەغدا ، گوایە بەتەمان عێراق ڕاستەوخۆ مووچەیان بۆ بنێرێت .

ــ ئەم یارییە دووایین و نوێترین یاری دۆڕاوی لایەنە شکستخواردوەکانی نەیاری پارتی و ئەزموونی کوردستانە کە پاش شکستی پێشنیاری (هەرێمی سلێمانی) و پێشنیاری (ناردنی بەشە بوجەی سلێمانی بەجیا) و چەندین هەوڵی نەزۆکی تر دژی ئەزموونی کوردستان دەیدەین و بەردەوامیش شەرم لەو شکستە یەک لەدوای یەکانە ناکەنەوە ، کە هەوڵەکانییان جگە لە حەیاچوون ، هیچی تری لێ سەوز نەبووە و نابێت ... ؟؟!!  

ــ جا لەوەگەڕێ کە ئەم هەوڵە چەندە دەستورییە و تاچەند عێراق و حکومەتە کارتۆنییەکەی بەنیازە وەڵامێکی بۆی هەبێت ، کە نایبێت .

ــ وەرە سەیری وەزع و بارودۆخی نەیارانی پارتی و نەیارانی ئەزموونی کوردستان بکە ، کە کەمتر لە 4 مانگی تر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە . سەیرکە بەو هەموو گەلەکۆمەکێ و بەرە دروستکردن و کلک لەگەڵ دوژمن و شیعە گرێدان و ماستاوکردن و ملکەچ بوونە بۆ شۆڤینزمە حاقیدەکانی عەرەب ، سەیری وەزع و دۆخی جەماوەریی و حزبییان کە ، گەیشتۆتە کوێ و چۆنە ؟؟

لە1,255.273 ملیۆن مووچە خۆر ؟

تەنها (60) هەزاریان ئیمزای بۆ کردوون و هەر ئەوندە کەوتۆتە سەنگەری ملکەچ کردنەوە بۆ بەغدا و نەیارانی کوردستان .

کەواتە زۆرینەی هەرە زۆری مووچەخۆرا و زیاتر لە 1,200,000 ملیۆنێک دووسەد هەزار لەبەرەی نیشتیمان و نەتەوە و پارتی و کوردستان و حکومەت و ئەزموونە سەرکەوتووەکەیدان .

واتا بەهەموو نەیارانی پارتی تەنها ڕێژەی لەسەدا چواری 4% ی دەنگی خەڵکییان هەیە .

ــ بۆیە نەیاران و دوژمنان و کلکەکانیان بزانن یان نەزانن ، ئەم هەوڵە پڕ لەشەرمەزارییەشیان بووە ئاماژە و بەڵگەیەکی گەورە بۆ ڕەوایی و سەرکەوتنی ئیرادەی خەڵک و ئەزموونی کوردستان و حکومەت و هێزەنیشتیمانپەروەر و خاوەن بڕواکەی .

ئینجا [ هەڵبژاردنی شوباتی 2024 ، خەڵکی کورستان باجی ئەم خۆبەکەمزانین و خۆفرۆشی و سەرلێشێواوییەشتان ئەداتەوە و ئیرادە و ئەزموون و حکومەتی کوردستان گەورە تر و سەرکەوتوو تر سەردەخەن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا