Kurdistan Press - بەنەمانی ھەرێمی کوردستان چی ڕوودەدات؟ بەنەمانی ھەرێمی کوردستان چی ڕوودەدات؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەنەمانی ھەرێمی کوردستان چی ڕوودەدات؟

ناگۆرنێ و قەرەباخ واتە کوردستانی سوور، لەوەی گەڕێن کورد ئەوێی دۆڕاندووەو ئازەر و ئەرمەن شەر لەسەر بەدەستهێنانی دەکەن.

ئەوەی مەبەستمە ئەوەیە ئێستا ئەو ناوچە سەربەخۆیەی کێشەی لەسەر بوو لەلایەن ئازەربایجانەوە داگیرکراو تەواوی ئەرمەن و کوردەکانیش کۆچڕەویان بەرەو ئەرمینیا دەست پێکردوو خاکی باب و باپیرانیان بەجێهێشت و لەدەست ئازەرییەکان ڕادەکەن و نایانەوێت لەژێردەستی بژین.

دەی با ئێمەیش بیرێک لە خۆمان بکەینەوە لەو هەرێمی کوردستانە ئازادەی بە هەوەستی خۆمان دەژین، سەرەڕای هەموو قەیرانە دروستکراوەکان و فشار و زۆرداری داگیرکەران ماوەی زیاتر لە ٣٠ ساڵە سەربەست و خاوەن بڕیاری خۆمانین، کەچی ئێستا وا دەبینین لایەنەکانی بەناو کورد جگە لە "پارتی" هەر هەموو یەکیان گرتووە دەست لەناو دەست لەگەڵ پێپەتییە مەزهەبییەکان کار بۆ ڕووخاندنی ئەوە قەوارەیە دەکەن، کە هیوا و ئاواتی زیاتر لە ٦٠ ملیۆن کوردە!

دەی با بیربکەینەوە بپرسین بە نەمانی ئەو هەرێمی کوردستانە چی ڕوودەدات؟

١ـ سەرەڕای بەعەرەبکردن شیعەگەری لە خانەقین هەتا زاخۆ لە حەمرین هەتا حاجی ئۆمەران کوردستان دادەپۆشێت، پێمان خۆش بێت یان ناخۆش دەبێت ببین بە شیعە ئەگەرنا حیسابی ئاژەڵمان بۆ دەکرێت.

٢ـ ئەو هەموو پێشکەوتنەی کوردستان دەگەڕێتەوە چوارگۆشەی سفر و بەردەرکی ماڵەکانمان دەبێتە زبڵدان.

٣ـ هەرچی سەرچاوە ئاوی کوردستانە شۆڕ دەکرێتەوە بۆ باشووری عێراق بۆ تێرکردنی لچ ڕەش و پێ پەتییەکان.

٤ـ حەشدی شەعبی لچ ڕەشی پێپەتی بە نوێژی نیوەڕۆ بەبێ سیغە و مارەبڕی دەستدرێژی دەکەنە سەر کچی نازداری کورد.

٥ـ کارەبای هەرێم هەمووی دەخرێتە سەر تۆڕی عێڕاق، ئەگەر لە خۆیان شتێک زیادی کرد ئینجا دەیدەن بە شیمالی عێڕاق.

٦ـ لەسەر ناوی کورد و کوردستان و ئاڵا لاوی کورد لە سێدارە دەدرێن.

٧ـ گەنج و لاوی کورد هەمووی ئالودە دەکرێن بە تریاک و ماددەی هۆشبەر.

٨ـ مووچەرخۆرانی هەرێم کە ئەو هەموو ناز و فیزە بەسەر حکومەتی هەرێمەوە دەکەن ٧٥%یان دەنێرنەوە ماڵەوەو لە خوارووی عێڕاق لچ ڕەش و پێپەتیمان بۆ دەهێنن.

٩ـ هەموو مزگەوتەکانی ماڵی "خوا" دەبن بە "حوسێنییە" کە تەنانەت کوفریشی تێدا دەکرێت.

١٠ـ هیچ شتێک نامێنێت بەناوی حکومەت و پەرلەمان و قەوارەی هەرێمی کوردستان.

ئەوکاتە عێڕاقی مەزهەبگەری هیچ پێویستی بەو حیزب و لایەنە خۆفرۆشانەش نامێنێت کە هاوکاریان بوون و ئەوانیش هەڵدەوشێننەوەو چەکدارەکانیشیان دەکەن بەجاشی حەشد.

١١ـ هەموو بڕیارێک لە تارانەوە دەدرێت و دەبێت لە کوردستان هاوتای باشووری عێڕاق جێبەجێی بکرێت و خامەنەیی دەبێتە تاکە ڕابەر.

ئەمەو زۆر کارەساتی تر کە ئێستا ناتواندرێت مەزەندەی بکەین چەند گەوورەو وێرانکەر دەبن بۆ نەتەوەی کورد، کە کاریگەریان بۆ سەدان ساڵی تر دەمێنێتەوەو کورد لە بۆتەی مانگی شیعەگەری دەتوێننەوە.

‏#Zerak_S_Hamad

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه