Kurdistan Press - بۆ ڕۆژی سەربەخۆیی عێراق بۆ ڕۆژی سەربەخۆیی عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بۆ ڕۆژی سەربەخۆیی عێراق

بۆ ڕۆژی سەربەخۆیی عێراق! 

بەدرێژایی سەد ساڵی تەمەنی تا ئێستا عێراق تەنھا لەسەر کاغەز وڵات بوە، گەر نا ھیچ پرەنسیپ و ڕێسایەکی بەوڵاتبون لە عێراق نەبووە و نابێت، عێراق نەک ھەر وڵات نەبووە بەڵکو بەشاریش نەچووە تەنھا گوندێکی وێران و سەرگەردانە، کەس بە کەس نیە، خاوەنی چەمکی فیدڕاڵیە کەچی شۆڤێنی ترین وڵاتە زۆرینە حوکم دەکات و کەمینە قوت دەدات، خاوەنی دادگایەکی باڵای بەناو فیدڕالییە، کەچی ئەوەی بێ لایەنە ھیچ دەنگی ناکات لەو دادگایەدا بەرژەوەندی گەلانی عێراقە ئەوەی سەرەوەرە لەم دادگایەدا  ھەر دەنگە دەنگیەتی بەرژەوەندی بێگانەیە. ئەوەی وێلن لەیاسادا دادوەرانی ئەم دادگایەن. ئەوەی داداوەرە لەم دادگایەدا وڵاتی بێگانەیە! بەتەواوی وێلە بەدوای بڕیارێکی عێراقی! 

عێراق خاوەنی سوپایەکی گەورەیە کە نیوەی داھاتی وڵاتی بۆ سەرف دەکرێت، کەچی سوپاکەی بوە بەبارمەتە بەدەستی گروپە میلیشیاکان، خاوەنی حکومەتێکی گەورەی پڕ وەزیر و سەرۆکە، کەچی حکومەتەکەی تەنھا ناوە ھیچ دەسەڵاتی نیە، 

سەرۆک کۆماری ھەیە، کەچی سەرۆک کۆمار بڕیارەکانی تا سەقفی کۆشکەکەی ناڕوات، سەرۆک پەرلەمانی ھەیە، کەچی سەرۆک پەرلەمان نازانێت کەی کۆبونەوەی پەرلەمان دەکرێت، سەرۆک وەزیرانی ھەیە، کەچی سەرۆک وەزیران دەسەڵاتی فەرمانبەرێکی ئاسایی نیە! سەرۆک حیزبە میلیشیایەکانی وڵاتانی ئیقلیمی بڕیار بەدەستن.

ھەر لە سەرەتاوە ئەوانەی عێراقیان ھێنایە ھەبونەوە عێراقی نەبون! بۆ عێراقیەکانیش عێراق دروستنەکرد بەڵکو بۆ خۆیان و خەڵکی تر دروستکرد! عێراق لەسادەترین پێناسەدا سەرگەردانە زیاتر وەسفی عێراق بکەی بۆگەنترین وڵاتی جیھانە خراپترینە لەھەموو ڕویەکەوە. گەر عێراق وڵات نەبوایە شتی تر بوایە کارەسات دەبوو : 

عێراق یاسا بوایە ھەموو مرۆڤەکانی دەکوشت! 

عێراق دیموکراسی بوایە دیکتاتۆر دەبوو زمانی ھەموو ڕایە جیاوازەکانی دەبڕی! 

عێراق ژمارە بوایە سفری دوای فاریزە دەبوو! 

عێراق کارەبا بوایە روناکی نەدەبوو! 

عێراق چەکی قەناس بوایە ھەرگیر ئامانجی نەدەپێکا! 

عێراق شتی خواردن بوایە ئێکسپایەر دەبوو! 

عێراق دەرمان بوایە ژەھر دەبوو! 

عێراق تابڵۆ بوایە کەس سەیری نەدەکرد! 

عێراق بازرگان بوایە قاچاخچی دەبوو!

عێراق ھێزی شەڕ بوایە چەتە دەبوو! 

عێراق جوزە بوایە ھەر فیوزی دەکرد! 

عێراق گیاندار بوایە بەراز دەبوو! 

عێراق شێر بوایە ڕاودەکرا لەلایەن ڕێویەوە! 

عێراق فەیسبوک بوایە کەس بەکاری نەدەھێنا!

گەر زمانی عەرەبی بەس زمانی عێراقی بوایە ئەوا لەھیچ شوێنێکی جیھان بەعەرەبی قسەیان نەدەکرد، 

عێراق ئەو وڵاتەیە بەچات قسە لەگەڵ ئەوروپیەک بکەی ھەر بڵێی عێراقیم بەبێ ئەوەی وەڵامت بدەنەوە بڵوکت دەکەن! 

لە ڕۆژی سەربەخۆیی ئەم وڵاتەی ناویان لێناوە عێراق منی کورد شانازی بەچی شتێکی بکەم، دڵنیام ئەو کەمە نرخەی عێراق ھەشە بەھۆی کورد و ھەرێمی کوردستانە، زمانی کوردی لەسەر پاسەپۆرتی عێراق نەبێت ئەوبەشەی ناوتان ناوە شیمال عێراق بە ئێوەوە نەبێت بە وڵات حساب ناکرێن و نەک لە ڕێزبەندی پێش کۆتایی دەبن لەلاوازی دا بەڵکو ھەر لە رێزبەندیەکەدا دەردەکرێن حساب ناکەن کە ئێوە ھەر پاسەپۆرتان ھەیە چونکە وڵات نین تا تا حسابتان بۆ بکرێت. 

‏#HogirNerwayi

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه