خۆ بە قسەی جاش و تواڵ نییە، لەوەتەی عێراق دروست بووە هیچکات عەرەبی عێراقی وەک ئێستا خۆی پێکەم و پێبەدخت نەبینوە لە بەرامبەر کوردی عێراقدا. هەرکات قسەیان لەگەڵ دەکەیت هەست بەوە دەکەیت غیرەت لێدەکەن کە کوردیت و خەڵکی هەرێمی کوردستانیت.
لە 2003وە برینداری تەقینەوەکانی ئەلقاعیدە و شەڕی داعش، بەرکەوتوانی کۆرانا و ڕووداوەکانی تر تا دەگات بە ڕووداوی ئاهەنگەکەی«حەمدانیە»لە کوردستان چارەسەر دەکرێن، هەرێمی کوردستان بۆ خەڵکی ڕەشوڕووتی عێراق بۆتە ئەوروپای نزیک، کەچی جەنابی وەزیری تەندروستی عێراقیش دەیوت: ئامادەین نەخۆشی خەڵکی هەرێمی کوردستان بنێرینە دەرەوەی وڵات بۆ چارەسەر. نا قوربان تۆ جارێ خزمەتێک بەوانەی خۆتان بکە خوا گەورەیە بۆ ئێمە، تۆ ناتوانی ئاوی خواردنەوەی شاری«بەسرا»دابین بکە، زبڵی سەر جادەو کۆڵانەکانیان گسک بدە ئەوسا خودا گەورەیە بۆ هەرێمی کوردستانیش. ئاخر بەسرا یەکەم عەرەبن دووەم شیعەی خۆتانن سێیەم نزیک نیوەی داهاتی دەوڵەت لەو شارەیە بۆیان ناکەیت، ئێستا دەتەوێت بۆ هەولێر و سلێمانی و دهۆکی بکەیت؟!
وێنەکە: سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی نەخۆشانی ڕووداوەکەی حەمدانیە دەکات لە نەخۆشخانەی«ئێمرجنسی»هەولێر.
Luqman Biyarae
وەڵام بدەوه