Kurdistan Press - پرسی بودجە و موچە پرسی بودجە و موچە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پرسی بودجە و موچە

پرسی  دابین کردنی بودجەو موچە هەر لە سەرەتای دەست بەکاربوونی کابینەی نۆهەمەوە لە ئەولەویاتی کارنامەی سەرۆکی حکومت دابووە. 

بە لەبەرچاوگرتنی بڕینی بودجەی هەرێم  لە لایەن بەغداوە و ئەو دەیان ئاستەنگ و گرفتانەی بەردەوام خراونەتە بەردەم ئەم کابینەیەوە، حکومەت تا ئاستێکی مامناوەندی توانیویەتی هاوسەنگی رابگرێ و تا ئەو ئاستەی بۆی لواوە  کەمترین داواکاری موچەخۆرانی هەرێم جێ بەجێ بکات و لە پاڵ ئەمەشدا چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری شارو شارۆچکەکانی هەرێم بخاتە گەڕەوە. 

ئەرک و بەرپرسیارەتی لە هەر وڵاتێک هاوکێشەیەکی دوو سەرەیە. لە لایەک هەم هاونیشتیمانیان گەرەکە بە ئەرکی خۆیان هەڵسن و لەو دۆخە تەنگەتاویانەی روولە وڵات دەکەن لانی کەمی بەرپرسیارەتیان جێ بەجێ بکەن و رۆڵێکی ئەرێنی و  یارمەتیدەر لە چارەسەر کردنی بەشێک لە گرفتەکان بگرنە ئەستۆ، رووبەروویان دەبنەوە. 

لەپاڵ ئەمەشدا   گەرەکە حکومەت هەوڵی بەردەوام بدات بۆ  دەربازکردنی ئەو دۆخانەی دەبنە فشار بەسەر بەدجەی گشتیدا و بە گوێرەی ئیمکانیاتی بەردەست، کۆشش بکات لە چارەسەرکردن و ئەولەویەت دان بەو گرفت و کێشانەی پەیوەندیان بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانەوە هەیە و بەردەام لە رێگەی دامودەزگاکانیەوە لە پەیوەندی دابێ بە چین و توێژەکانی کۆمەڵگاوە و لە خەمەکانیان دانەبڕێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه