ئەو رەفتارەی بەغدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان ئاماژەیەکە بۆ کرچ و کاڵ کردنەوە یا پوچەڵ کردنەوەی سیستەمی فیدڕاڵی.
بەغدا ئەوپەڕی هەوڵەکانی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ لە قالبدان و تەنگ پێ هەڵچنینی هەرێمی کوردستان و سڕینەوەی ئاسەواری سەرلەبەری بیرۆکەی فیدڕاڵیزم. ئەم هەوڵەی بەغدا لەو خواستەوە سەرچاوە دەگرێ هەرێمی کوردستان بە هەموو دامەزراوەکانیەوە بخاتە ژێر رکێفی خۆیەوەو کۆنترۆڵی ئەرزو مەرزو هەناسەدانی کوردستان بکات و ببێ بە کەڵەگا بە سوود وەرگرتن لە یاساو دادگای ناسەربەخۆی فیدڕآڵیەوە.
دەسەڵاتدارانی بەغدا لەم هەوڵەیاندا پەنایان بردووەتە بەر یاساو دەستوورو دادگای فیدڕاڵی. ئەوەی بەغدا دەیەوێ بەدەستی بێنێ سەپاندنی هەژمەنی خۆیەتی بەسەر کوردستان و گەڕانەوەیە بۆ سەردەمی مەرکەزیەت و گڵدانەوەی هەموو دەسەڵاتەکانە لە ناوەند.
وەڵام بدەوه