Kurdistan Press - هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان

ئەگەر بڕیارە کورد کوردستانیبوونی دەیان جارەی ناوچە دابڕێنراوە کوردستانیەکان بسەلمێنێ، باهەوڵی پێکهێنانی لیستێکی هاوبەش بدات و ناکۆکیەکان، لانی کەم بۆ ماوەیەک، بخاتە لاوە. 

پەرتەوازەیی کورد لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم، نەک زیانی بۆ خودی حزبەکان، بگرە زیانی بۆ کوردانی ئەم شوێنانەو شوناسی کوردستانیبوونی ئەم ناوچانە لێدەکەوێتەوەو دەرەنجامەکان دڵتەزێن دەبن. 

دۆخی سەربازی، سیاسی و ئەمنی عێراق بە گشتی و ئەم ناوچە کوردنشینانە بە جۆرێکە، هەر پەرەسەندنێکی خێرا ئەگەر لە ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین دەورووبەری روبدات، ڕاستەوخۆو ناڕاستەوخۆ کاریگەری بەسەر کۆی پاشهاتەکانی ناوچەکەوە دەبێ. 

لە حاڵەتی هەر گۆڕانکاریەکیش دەرەنجامەکان قابیلی پێش بینی کردن نین و دواکەوتنی رووداوەکان و نائامادەیی ستراتیژێکی نەتەوەیی بۆ ئەم ناوچانە، دۆخی ئەم شوێنانە بە هەڵپەسێردراوی دەهێڵێتەوەو جڵەوو ئاڕاستەکەی لەدەست کورد دەردەهێنێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه