Kurdistan Press - شایستە نەتەوەییەکان شایستە نەتەوەییەکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شایستە نەتەوەییەکان

دەستەواژەی شایستەداراییەکان پێناسێکی کرچ و کاڵە بۆ بچووک کردنەوەی تایبەتمەندییەکانی هەرێمی کوردستان وەک کیانێکی فیدڕاڵی و دەستووریی و یاسایی. زیاد لەمەش بە هەند هەڵنەگرتنی تایبەتمەندیە نەتەوەییەکانی گەلی کوردە لە چوارچێوەی قەوارەی دەوڵەتی لەرزۆکی فیدڕاڵی عێراقدا. 

نکۆڵی لەمە ناکرێ دانیشتوانی هەرێم بۆ ژیان و گوزەران پێویستیان بە بودجەو موچەو دابین کردنی مافە داراییەکانیانەوە هەیە لەلایەن هەر لایەنێکی سیاسی، حوکمی عێراقی فیدڕاڵەوە بکات. ئەم مافەبریتیە لەو شایستە داراییانەی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی دەستووری و فیدڕاڵی مافی خۆیەتی بۆی دابین بکرێت و نەکرێ بە منەت و خێرو سەدەقەی دەسەڵاتدارانی ناوەندەوە. 

بە سیاسی کردنی ئەم پرسە یەکسانە بە گەڕانەوە بۆ سەردەمانی کۆن و هێشتنەوەی کوردو پرسگرێکە نەتەوەییەکەی لە هەڵقەیەکی داخراوو ماندووکەرەوە. 

پرسێک، کەوا نزیکەی سەدەیەکە بە ئەنقەست و بڕۆوبیانووی جیاوازەوە بە چارەسەرنەکراوی هێشتراوەتەوەو خراوەتە دەست قەدەرەوە.  

سیاسیەکانی بەغدا دەبێ لەوە تێبگەن کورد هاوبەشێکی سەرەکی و ڕاستەقینەی پێکهاتەی  عێراقەو هەر هەوڵێک بە ئاڕاستەی پەرواێز خستنی ڕەت دەکرێتەوەو قەبوڵ کراو نیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه