Kurdistan Press - دانوستانە ئەبەدیەکان دانوستانە ئەبەدیەکان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دانوستانە ئەبەدیەکان

لەوەتەی  ئەم بەشەی کوردستان  بە عێراقەوە لکاوە، کورد رووی ئاسوودەیی و بەختەوەری و سەقامگیری بەخۆوە نەبینیوە. 

قوت کردنەوەی کێشەو گرفت و سیاسەتی زۆرەملێ و زاڵبوونی عەقڵیەتی  خۆبەگەورە زانین، کرۆکی سەرلەبەری ئەو کێشانەن بە درێژایی سەت ساڵی رابردوو بەرۆکی عێراق و کوردستانی بەرنەداوە و بووە بە کارەساتێکی بە تەواو مانای وێرانکەرەوە. 

کورد هەرگیز هەوڵی نەداوە لە رێگەی پەنابردنە بەر چەک و شۆڕشی چەکداریەوە داخوازیەکانی خۆی بخاتەروو. 

کورد هەمیشە  لە پێناوی دۆزینەوەی چارەسەرەوە رێگەی دانوستان و گفتوگۆی گرتۆتەبەر و پەنای بۆ کەرەستەی دیپلۆماسی و لێکتێگەیشتن بردووەو لەم رووەشەوە تابڵێی پشوودرێژو خۆراگر بووە. 

لەبەرامبەر ئەم پشوودرێژی و نیەت پاکیەی کوردیش دەسەڵاتدارە کۆماری و پاشایەتیەکانی عێراق لە رابردوو، گفتوگۆیان وەک  کارتێکی کڕینی کات و  درێژەپێدانی یاری سیاسی و خۆدزینەوە بۆ تەنگ پێ هەڵچنین و هیلاک کردنی کوردەوە بەکار هێناوەو هەوڵی جدی چارەسەرکردنی کێشەکانیان نەداوە. 

ئەم دۆخەی ئێستاش درێژە پێدەری هەمان ستراتیژی لایەنە عێراقیەکانە بەڵام لەسەردەم و زەمەنێکی تەواو نوێ و  جیاوازدا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه