ئەوەی لە گۆڕەپانی ململانێکانی عێراق و شانۆی سیاسی ئێستای ئەم وڵاتە دەردەکەوێ، ئامادەیی چەندین هێزو لایەنی خاوەن بەرژەوەندی و بکەرو کاراکتەری سەربازی و سیاسی و تائیفی مەزهەبی شیعەن، نەک هەر ڕێزیان بۆ بونیادی دەوڵەت و دامەزراوە فەرمیەکانی نیە، بەڵکو چەندین پارچە دەوڵەتۆکەی بچووکن لە ناو دەوڵەتە بێ هێزەکەی عێراقدا.
وەک تێبینی دەکرێ جەمسەربەندیەکانی گۆڕەپانی سیاسی لە بەغدا دەرفەتی چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدای بررتەسک کردوونەتەوە. هێزە تائیفیەکان بۆ مەرامی سیاسی و تائیفی خۆیانەوە بریارەکانی دادگای پاریس و دادگای فدڕاڵی عێراقیان قۆستۆتەوە بۆ فشار هێنانە سەر هەرێم و سەندنەوەی ئیرادە لە کوردستانەوە.
تا ئەم عەقڵیەتە خۆسەپێنە بێ سیادیە لە بەغدا حوکم بکات، زۆر ئەستەمە کێشەکان رووی چارەسەری ببینن و ئاشتی و تەناهی باڵ بەسەر تەواوی عێراقدا بکێشێ و سەقامگیری بێتە کایەوە.


وەڵام بدەوه