Kurdistan Press - تۆپی پێش بوو بە کەرەستەی پەرتەوازەیی تۆپی پێش بوو بە کەرەستەی پەرتەوازەیی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تۆپی پێش بوو بە کەرەستەی پەرتەوازەیی

بردنەوە یا نەبردنەوەی هەولێر لە قوەی جەویە، رووداوێکی سیاسی نا، بەڵکو رووداوێکی ئاسایی وەرزشی بوو. 

دوور خستنەوەی سیاسەت و سیاسەتبازی لە یاریە سیاسیەکانی رووبەری سیاسەت لە دونیای وەرزش، حەقیقەتێکی حاشاهەڵنەگرو ڕاست و دروستە. 

کۆمەڵگای کوردی و بە تایبەت هەندێ هێزی سیاسی دۆڕاوو بێ شوناسی زۆنی رەنگاڵە لە سلێمانی نەک هەر  بەرگی سیاسەتیشیان  بە بەر کۆمەڵگاو عەقڵیەتەکانەوە کردووە، بگرەو وەرزشیشیان کردووە بە ئامرازێک بۆ شکاندنی هەولێرو دانیشتوانەکەی. 

 دوێنێ زۆربەی ئەوانەی کۆمێنتیان بۆ یاریەکەی نێوان هەولێر و قوەی جەویە نووسیبوو، ئاواتەخواز بوون هەولێر بدۆڕێ!!

ئەم جۆرە لە دەربڕین و هەڵوێستە جێگەی داخە. سیاسەت لە سلێمانی وای کردووە خەڵکانێکی دانیشتووی ئەم دەڤەرە ڕق و قینێکی پەنگ خواردوو لە هەولێر هەڵبگرن تەنیا لەبەر ئەوەی پارتی لەوێ حوکم دەکات. 

بە شەیتان نیشان دانی هەولێرو بە دێوەزمەکردنی هەولێریەکان و خۆ بە فریشتە ناساندن، نیشانەی داڕمانی مۆڕاڵ و مەترسیەکی گەورەیە لەسەر  پێکەوەژیان و بە یەکگرتوویی مانەوەی هەرێم. 

ئەم دۆخە ترسناکە و گەرەکە هیوا بخوازین کورد لەمە زیاتر دووچاری پەرتەوازەیی و دابەشکاری نەبێت و بۆ عەقڵ و مەنتیق و هۆشیاری بگەڕێتەوەو چیتر ماڵی خۆی بەدەستی خۆی وێران نەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه