بە بێ هەماهەنگی کردن لەگەڵ یەکێتی و کەسانی دژە هەرێمی کوردەوە، نە چوارچێوەی هەماهەنگی و حکومەتی سودانی و نە لایەنی دەرەکی توانای لە قاڵبدان و فشار هێنانیان بۆ سەر حکومەتی هەرێم نیە.
فشارەکانی بەغدا و خۆ دزینەوە لە جێ بەجێ کردنی رێککەوتنە دوو قۆڵیەکان نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی سودانی، ئاماژەی ترسناکن بۆ تەنگ پێ هەڵچنینی هەرێم و جۆرێک لە نانەوەی گێچەڵ و ئاڵۆزی.
ئەم دۆخەی بێ موچەیی و گازندەو گلەییەکانی موچەخۆرانی هەرێم بە هۆی دواکەوتنی موچەکانیان لەلایەن بەغداوە، ئەگەر ڕاستەوخۆ بەدەست بەغداشەوە نەبێ، بەدڵیەتی.
هەوڵەکانی بەغدا بە ئاڕاستەی داماڵینی هەرێم لە دەسەڵات و لەقاڵبدانیەوە سەرکەوتوو نابن و ئیرادەی هاوڵاتیان لەوە بەهێزترو گەورەترە مل بۆ داخوازیە نامەنتیقیە بەردەوامەکانی بەغداوە بدات و هەرێم بە ئینس و جنییەوە ڕادەستی بەغدا بکات.
هەرێم کیانێکی دەستوری و یاساییەوەو هەر بە دەستوورو یاساشەوە پارێزراوەو لەبەریەک هەڵناوەشێتەوە.
وەڵام بدەوه