Kurdistan Press - ‎وەهمی پێکەوەژیان ‎وەهمی پێکەوەژیان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

‎وەهمی پێکەوەژیان

زێذەڕۆیی نیە گەر پێمان وابێ لکاندنی خاکی کوردستان بە خاکی فارس و تورک و عەرەب، ئەو وەهمەی لای ناسیۆنالیزمی عەرەب و تورک و فارسەوە چەسپاند، ئەوان براگەورەی کوردن و بۆیان هەیە بریار لە  چارەنوس و ژیان و مردنی کوردەوە بدەن.  بەڵگەی ئەم قسەیەش   هەوڵی سەپاندنی هەیمەنەیان بووە بەسەر کورددا بە بیانوی جیاوازەوە بە درێژایی مێژووی سەت ساڵی رابردووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

‎تایبەت بە هەرێمی کوردستانی باشورەوە دیارە هزری تائیفی دوای بەعس لەهەوڵی سەپاندنی هزرو دونیابینی و عەقڵیەتی خۆیدایە بە دەمامکی تازەو لە ژێر ناوی قەبەو گەورەو درووشمی سەروەری دەستورو یاساوە. 

‎ئەم دۆخە وایکردووە تاکی کورد نەک لە ئێستای بەڵکو بە داهاتووی سیاسی و ئابوریشیدا دڵنیا نەبێت و لە نێوان ئەم گێژاوەی ناوەندو هەرێمدا بۆ کاتێکی نادیاری تر بمێنێتەوەو شەڕی یاساودەستور بکات. شەڕێک، رەنگە پەرتبوونی ڕیزەکانی ناوەخۆو گەرمبوونی ناکۆکیە ناوەکیەکان وابکەن دەرەنجامەکانی بە زیان بۆ کورد بشکێنەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه