لەهەموو قۆناغەکانی شۆڕش و بەرخودان و تێکۆشانە خوێناویەکانی کورد دژبە دیکتاتۆریەت و ملهوڕیەوە، کۆمەڵە کەسانێک هەبوونە نانوپیازیان بە لەخشتەبردن و درۆسازی و نانەوەی دووبەرەکی و پەرت کردن و کەرت کردنی ڕیزەکانی گەلەوە خواردووە.
ئەوانە کەسانێک بوون هەمیشە لە ئاشی ئاژاوە نانەوەو تێکدانی ڕیزەکانی شۆڕشدا، باراشی دووبەرەکی و فیتنەگێڕیەکانیان لە ئاش دەکرد و گەل و نیشتیمانیان لە ناخەوە دەهاڕی و هیلاک و نابودیان دەکرد.
بەداخەوە ئاشی ئاژاوەو لەخشتەبردنی ڕای گشتی و باراشی فیتنەو نانەوەی دووبەرەکی، ئێستاشی لەگەڵدابێت بە فۆڕم و سیمای جۆراوجۆرەوە درێژەی هەیە.
کارگەی درۆسازی و خەڵەتاندن لە ژێر ناوی زل و خەڵەتێنەرو دەمامکی فریودەرەوە ئیش دەکات و لەجاران زیاتر رەواجی هەیە وکۆمەڵگای کوردی بەرە ئاڕاستەیەکی زۆر ترسناک چەوتەوە بردووە.
وەڵام بدەوه