نەبوونی هۆشیاری کۆمەڵایەتی و هەست کردن بە بەرپرسیارەتی تاک و خێزان، لە پاڵ باڵادەستی و کاریگەریە نەرێنیەکانی سۆشیال مێدیادا، گێژەنێکی ( فەوزا) گەورەی بێ کۆتای کارەساتباری لە کۆمەڵگای کوردیدا خوڵقاندووە، رۆژ بەرۆژ زیاتر دەرهاوێشتە ترسناک و ئەسەفبارەکانی دەردەکەون.
ئەو گەشە خێراییەی تێکنۆلۆجیاو دونیای پەیوەندی کردنەکان لە رووبەری کۆمەڵگاکان دروست کردووە، کاریگەری لەهەر جۆرە ئایدیۆلۆژیاو مەفاهیمی پەروەردەیی و چەمکەکانی فێرکردن زیاترو باڵادەست ترە.
هەژمونی سۆشیال مێدیا جگە لە هێنانەئارای جۆرێک لە ئاسانکاری لە بواری پەیوەندیەکان و خێرایی گەیاندنی پەیامەکان، بەداخەوە کۆمەڵگاو تاکەکانی زیاتر بەرەو تاک گەرایی و گۆشەگیری و خۆدابڕانێکی وێرانکەرەوە هان دانەوە.
هەرئەم گەشەی خێرایەی ژیان و ئایتی، جۆرێک لە دابڕانی لە نێوان چین و توێژەکانی کۆمەڵگادا دروست کردووە، ئەستەمە ئەو یەکدەنگی و یەکڕەنگی و بەرپرسیارەتی و هەستە ئینسانیەی جاران هەبوو، جارێکی تر بونیاد بنێرێتەوەو ببێ بە شوناس و پێناسەی زیندووێتی کۆمەڵگا و هێنانە کایەی ئاشتی و تەناهیەوە.
وەڵام بدەوه