Kurdistan Press - ئایا یەکبوونی کورد خەونە؟ ئایا یەکبوونی کورد خەونە؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئایا یەکبوونی کورد خەونە؟

لەوەتەی کورد هەیە پەرتەوازەیی دەردێکی کوشندەو فاکتەرێکی بەرچاوی پاشەکشەو بەرەو پێشەوەنەچوونی دۆزی رەواکەی بووە. 

یەکبوون و گرتنەبەری تاکە ئاراستەی سیاسی بۆ گەلێکی بەشمەینەتی کورد بەهۆی بەکرێگیراوی لە نێوریزەکانیەوە، هەمیشە لە قۆناغی خواست و ئومێدو ئارەزوورکاندا ماوەتەوەو لە چوارچێوەیەکی تەسکدا قەتیس بووە. 

کورد بەهۆی ئەو دابەشکاریە بێویژدانیەی  لەلایەن زلهێزەکان بە گشتی و قەوارەی زولم و ستەمکاری وڵاتە ئیقلیمیەکانەوە بەسەریداهاتووە،  ئێستاشی لەگەڵدا بێ نەیتوانیوە ریزە نەتەوەییەکانی یەکبخات و بیخاتە خزمەت پرسێکی گەورەی نیشتیمانی و نووسینەوەی چارەنووس و هەنگاونان بەرەو سەربەستی و ئازادیەوە. 

دەبووایە کورد بەهۆی ئەو زوڵم و ستەمکاریە مێژووییەی لێی کراوە،  لەهەموو ئەو نەتەوانەی رۆژهەڵاتی ناوین زیاتر بە تەنگ یەکریزیەوە بووایە و کاری  جدی بۆ بکردایە. 

گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر لەهەر نەتەوەیەکی ستەملێکراو پێویستی بە یەکڕیزی بووە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیەوە. لێ لەسەر ئەرزی واقع هەمیشە کۆمەڵێک کەسایەتی و ئاڕاستەی سیاسی هەبوونە درزیان خستۆتە نێو ڕیزەکانی کورد و لە خرابترین حاڵەتیشدا سەنگەریان لە زۆرینەی لایەنەکانی ناو بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردەوە گرتووە و بە چەک رووبەروویان بوونەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه