Kurdistan Press - لە سعودیا بانگەشە بۆ دروستکردنی مەزھەبێکی نوێ دەکرێت لە سعودیا بانگەشە بۆ دروستکردنی مەزھەبێکی نوێ دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە سعودیا بانگەشە بۆ دروستکردنی مەزھەبێکی نوێ دەکرێت

زانا و پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی قوبا لە شاری مەدینەی مونەوەرە لە سعوودیە، داوا دەکات مەزهەبێکی نوێی فیقهی ئیسلامی بهێنرێتە ئاراوە، ئەم داوایەش لەلایەن ئەمینداریەتی گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەو وڵاتەوە رەتدەکرێتەوە.

دوای ئەوەی ساڵح مەغامسی، زانا و پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی قوبا لە شاری مەدینەی مونەوەرە لە تویتێکدا دروستکردنی مەزهەبێکی نوێی فیقهی لە شەریعەتی ئیسلام لەسەر دەستی خۆی بە پێویست زانی، ئەمینداریەتی گشتی دەستەی گەورە زانایانی سعوودیە لە وەڵامی ئەو داوایەدا لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، دروستکردنی مەزهەبێکی نوێ بە هەر پاساوێک بێت، "نابابەتی و نالۆژیکییە.

راگەیەنراوەکەی دەستەی گەورە زانایانی سعوودیە ئاماژەی بەوە کردووە، فیقهی ئیسلامی بە هەر چوار مەزهەب و ئیجتیهادەکانییەوە خاوەنی سەنگی خۆیەتی و وەڵامدەرەوەی هەموو داواکاری و پێویستییەکانی ژیانی نوێی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتین.

هەروەها دەستەی گەورە زانایانی سعوودیە سەرنجی خستووەتە سەر رۆڵی دەستەکانی زانایان و کۆڕبەندە فیقهییەکان کە پیادەی ئیجتیهادی بە کۆمەڵ دەکەن، بەگوێرەی پێویستی و پێشکەوتنەکان لەسەر ئاستەکانی زانستی، کۆمەڵایەتی و ئابووری کارئاسانی بۆ موسڵمانان دەکەن و "فەتوا و بڕیارەکانیشیان لەم چوارچێوەیەدا بەڵگەیەکی روون و بەرجەستەن.

ئەو داوایەی زانا سعوودیەکە، لەناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەپێی باکگراوندی فکری و ئایینی خۆیان بەسەر هەردوو بەرەی پشتیوانیکردن لە نوێبوونە و رەتکردنەوەی نوێگەری لە دەقەکاندا دابەشبوون.

هاوکات تاوەکو ئێستا روون نەبووەتەوە، ساڵح مەغامسی لەسەر ئەو داوایەی بۆ دروستکردنی مەزهەبێکی نوێ لە ئایینی ئیسلام رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعوودیەوە یاخود نا، لە کاتێکدا بەشێک لە زانایانی ئەو وڵاتە، ئەو جۆرە هەوڵ و داوایانە بە دروستکردنی ناکۆکی لەناو موسوڵمانان دادەنێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه