Kurdistan Press - ئەمریکا بەدواداچوون بۆ ژمارەی کوژراو و قوربانییەکانی لایەنی ئێرانی دەکەن ئەمریکا بەدواداچوون بۆ ژمارەی کوژراو و قوربانییەکانی لایەنی ئێرانی دەکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا بەدواداچوون بۆ ژمارەی کوژراو و قوربانییەکانی لایەنی ئێرانی دەکەن

ئەمشەوی هەینی، پات رایدەر گوتەبێژی فەرمیی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پنتاگۆن) رای گەیاند، لە نزیک دێرەزور لە رۆژهەڵاتی سووریا، هێرشیان کردووەتە سەر دوو دامەزراوەی سوپای پاسداران و دامەزراوەكانیان تێكشكاندووە.

گوتەبێژی پنتاگۆن ئاماژەشی بەوە كردووە كە لێکۆڵینەوەکان لە لێکەوتەکانی هێرشەکان بەردەوامن، بەڵام بەپێی ئاماژە سەرەتاییەکان، دامەزراوەکانی پاسداران لە سنوورەكە تێکشکێندراون و بەدواداچوونیش بۆ ژمارەی کوژراو و قوربانییەکانی لایەنی ئێرانی دەکەن.

پات رایدەر هەروەها ئەوەی خستووەتە ڕوو کە هێرشەکان بە مەبەستی پارێزگاری و بەرگریکردن لە هێزەکانی ئەمەریکا بوون.

لەمبارەیەوە تۆڕی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ لە سووریا بڵاوی كردبووەوە كە ئەمریكا لە تۆڵەی هێرشە درۆنیەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا کە بەهۆیەوە بەڵێندەرێک کوژرا و بەڵێندەرێک و پێنج سەربازی دیکەی ئەمەریکی بریندار بوون، سوپای ئەمەریکا لە رێگەی 20 مووشەکەوە هێرشی کردە سەر چەند بنکەیەکی سوپای پاسداران و گرووپەکانی سەر بەو وڵاتە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا