Kurdistan Press - تەقینەوەیەک لە شاری حەسەکە لە کوردستانی سووریا ڕووی دا تەقینەوەیەک لە شاری حەسەکە لە کوردستانی سووریا ڕووی دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تەقینەوەیەک لە شاری حەسەکە لە کوردستانی سووریا ڕووی دا

کەمێک پێش ئێستا؛ ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکێکی شاری حەسەکە لە کوردستانی سووریا تەقییەوە و بەپێی زانیارییەکان بریندارێک هەیە.

نزیک کاتژمێر 10:30 بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 27ـی 02ـی 2023 تەقینەوەیەک ڕووی دا، لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک بە کوردستان پرێسی ڕاگەیاند: ئۆتۆمبێلێک لە نزیک قوتابخانەی ڕووفەیدەی ئیسلامی لە گەڕەکی کەلاسە تەقیوەتەوە.

ڕاشیگەیاند: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە ئەنجامی تەقینەوەکە ئافرەتێکی تەمەن 70 ساڵ بە ناوی ئامینە خەلیل دەروێش بریندار بووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە دا کە ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری جێب بووە، لە ڕێگەی بۆمبێكی چێنراوەوە تەقێنراوەتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه