کوردستان پرێس – ڕۆژنامەی (یسرائیل هیۆم) دۆسیەیەکی نهێنی و هەستیاری دارایی نێوان سعودیە و کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئاشکرا کرد، کە تیایدا هاتووە ڕیاز پڕۆژەیەکی بە ناوی «ئاگربەستی یەک ملیار دۆلاریی» خستووەتە بواری جێبەجێکردنەوەوە.
بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکەی ڕۆژنامەکە، لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا بڕی یەک ملیار دۆلاری کاش بۆ تاران گوازراوەتەوە. ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوەی سعودیە، تەنها کڕینی بێدەنگی و گەیشتن بووە بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی لەگەڵ چەکدارانی ئەنساروڵڵای حوسی لە یەمەن.


وەڵام بدەوه